داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی راپه‌رین له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه جێ به‌جێ كرا

سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند به‌دروست كردنه‌وه‌ی بینایه‌ی زانكۆی راپه‌رین به‌بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوێكی گرنگه له بواری په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌ناوچه‌كه..
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆشنبیرانی راپه‌رین داواكاریه‌كیان ئاراسته‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی بینایه‌یی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی راپه‌رین، دواتر له‌سه‌ر فه‌رمانیان بریار درا به‌دروست كردنی بینایه‌كی نوێ بۆ ئه‌و زانكۆیه.، له‌م باریه‌وه عومه‌ر نوره‌دینی سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی KDP.INFO راگه‌یاند ئه‌و بریاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كاریگه‌ریه‌كی زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر زانكۆی راپه‌رین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زانكۆیه بتوانێت چاكتر و باشتر گه‌شه بكات، گوتی " ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك بازرانی دیاریه‌كی شایسته‌یه بۆ كه‌س و كاری قوربانیان و خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ".
گوتیشی " بینایه‌كه سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی ئاماده‌یه بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن ده‌توانرێت به‌كار بهێنرێت".
به‌كر و كارزان kdp.info




