كۆشكی سپی ره‌تی ده‌كاته‌وه له‌باره‌ى چه‌كی ئه‌تۆمی گفتوگۆی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئیران كردبێت

گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا راپۆرتێكی رۆژنامه نووسی نیۆرك تایمز ره‌ت ده‌كاته‌وه كه ئاماژه به‌وه كردبوو به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كردبێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی .
رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز بڵاوی كردۆته‌وه كه گه‌وره به‌رپرسانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌نجام داوه له‌م باره‌وه تۆمی فیتۆ وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا له گفتوگۆی به‌رده‌وام دایه له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌میشه ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران.
گوتیشی "له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌كۆشكی سپی دانوسانی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام نه‌داوه"




