حوومه‌تى سوریا به‌دواى ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاوى

سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئۆپۆزسیۆنى سورى ڕاگه‌یاند كه به‌هاوكارى كۆمارى ئیسلامى ئێران ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌د چاوه‌ڕێى ده‌كات له كاژێى سفر كیمیاوى بوه‌شێنێت بۆ له‌ناو بردنى شۆرش.
چالاكوانانى سوریا ڕایاند گه‌یاندبه هاوكارى چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى ئێرانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى سوریا له هه‌وڵى دانانى نه‌خشه‌یه‌كدایه بۆ وه‌شاندنى چه‌كى كیمیاوى له‌دژى شۆرشگێڕان, ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن جۆرى چه‌كه كیمیاویه‌كه بریتیه له " هیرۆجین" "كلۆرید سیناجین" كه له‌ماوه‌ى چه‌ند ده‌قه‌یه‌كدا راسته‌وخۆ مرۆڤ له‌ناو ده‌بات.
هاوكات سایتى "سوریون نت" له‌سه‌ر چاوه‌یه‌كى حكوومه‌تى سورى بڵاویى كردۆته‌وه كه حكومه‌تى سوریا به‌دواى ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كه كیمیاویه به‌كاربهێنێت.




