٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپەیمانی کوردستانی : کێشەی سەرەکی عێراق پابەند نەبوونە بە پرەنسیپێکی نیشتیمانی

سەرچاوە: KDP.info
گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق

موئەید تەیب وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ( kdp.info ) رایگەیاند کەئێستا کێشەی سەرەکی عێراق پابەند نەبوونە بەپرەنسیپێکی نیشتیمانی بۆ ئیدارەی وڵات و ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد هیچ لایەنێکی عێراقی خاوەنی ئەو زۆرینەیە نییە کەبتوانێت بەتەنیا حکومەت پێکبهێنێت هەر بۆیەش هەموو لایەنە عێراقییەکان لەسەر ئەوە رێککەوتن کە حکومەتێکی ئیئتیلافی فرەلایەن پێکبێنن ئەمەش بۆ چوونی هەموو لایەنەکان بوو هەر بۆش لیستی کوردستانی وای پێ باش بوو  لەهەمبەر گرفتەکانی ئێستا پێکهێنانی دوو وەفدی  کوردستانی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکات . شیاوی باسە نەبوونی مەبدەئی شەراکەتی نیشتیمانی لەحکوومەتی ئێستای عێراقدا گەلێک کێشەی گەورەی لێهاتە ئاراوەو ئەنجامەکەشی بریتی بوو لەوەی هەندێک لەکوتلە سیاسیەکانی ناو حکومەت و پەرلەمان داوای وەرگرتنەوەی متمانە لەسەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق نوری مالیکی  بکەن

هەواڵی پەیوەندیدار