٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: كار بۆ نەهێشتنی سزای لەداردان دەكەین

سەرچاوە: AK News

 ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هۆلي سەعد عەبدوڵڵا لە شاري هەولێر لێژنەي مافي مرۆڤي پەرلەماني كوردستان بە هاوكاريي رێكخراوي نەتەوە يەكگرتووەكان لە هەرێمي كوردستاندا، گفتوگۆيەكي كراوە لەبارەي نەهێشتني سزاي لەداردان لە هەرێمي كوردستان بەڕێوە چوو.

لە گفتوگۆكەدا ژمارەيەك پەرلەمانتار و ياساناس و كەساني پسپۆڕ لە بوارەكاني مافي مرۆڤ و رێكخراوەكاني كۆمەڵگەي مەدەني بەشدار بوون و ماوەي رۆژێك دەخايەنێ.

ئەرسەلان بايز سەرۆكي پەرلەماني كوردستان لە گوتەيەكدا راي گەياند، پەرلەماني كوردستان هەموو هەوڵێكي بە ئاراستەي هەڵپەساردني جێبەجێكردني سزاي لەداردان لە هەرێمي كوردستان دەدا، بەڵام راگرتني بڕيارێكي لەم جۆرە پێويستي بە رێكخستن هەيە بە شێوەيەكي ياسايي.

هەروەها گوتي، ئيستا كە لە زۆربەي وڵاتاني دنيادا ئاراستەكان بەو شێوەيەن كە سزاي لەداردان نەمينێ، بۆيە ئێمەش نامانەوێ لەو پێشكەوتنانەي دنيا داببڕێين، باوەڕيشمان وايە پێويستە دەرفەت بەو كەسانە بدرێتەوە كە پێشتر دووچاري هەڵە هاتوون.

هەروەهاگوتي، پێمان وايە لە هيچ وڵاتێك بە هۆي جێبەجێكردني سزاي لەداردان ژمارەي تاوانەكان كەمي نەكردووە، واتە جێبەجێكردني ئەو سزايە نەبووەتە هۆيەك بۆ كەمبوونەوەي دياردەي تاوان، بۆيە دەبێ ئەو هەنگاوانە كاريان لەسەر بكرێ كە دەبنە هۆي كەمبوونەوەي تاوان بە هەموو جۆرەكانييەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار