وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم به برى نزیكه‌ی 70 ملیۆن دۆلار گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سمنسی ئه‌ڵمانی واژوو ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی پێشخستن و كۆنترۆڵ و ئیشپێكردنی سیسته‌می كاره‌با؛ وه‌زاره‌تی كاره‌با گرێبه‌ستێكی به‌تێچوونی نزیكه‌ی 70 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سمنسی ئه‌ڵمانی واژوو ده‌كات بۆ به‌كۆمپیوته‌رایزكردنی سیسته‌می كاره‌باو دروستكردنی سێ سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی دابه‌شكردنی كاره‌باو به‌ستنه‌وه‌ی به‌كۆنترۆڵی ناوه‌ندی هه‌رێمه‌وه.
رێكه‌وتی 19/10/2012 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار (یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی ) وه‌زیری كاره‌با و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیای سمنس ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم گرێبه‌ستێكى به تێچوونی نزیكه‌ی 70 ملیۆن دۆلار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی سكاداو گه‌یاندن بۆ كۆنترۆڵ و ئیشپێكردنی سیسته‌می كاره‌با واژوو كرد، كه‌جگه له‌كۆمپیوته‌رایزكردنی سیسته‌می كاره‌با دروستكردنی سێ سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی دابه‌شكردنی كاره‌باو به‌ستنه‌وه‌ی به‌كۆنترۆڵی ناوه‌ندی هه‌رێمه‌وه له‌خۆده‌گرێت. له‌و ڕێوره‌سمه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له راوێژكار و به‌رێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌تی كاره‌باو نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی بواری به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردن ئاماده‌یبوون، وه‌زیری كاره‌با وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردوو ئاماژه‌ی به‌گرنگی پرۆژه‌كه كرد كه بۆ یه‌كه‌مینجاره هه‌نگاوێكی وا گه‌وره ده‌نرێت و رۆڵی به‌رچاوی ده‌بێت له پێشخستن و كۆنترۆڵ و ئیشپێكردن و به‌كۆمپیوته‌رایزكردنی سیسته‌می كاره‌با. له‌به‌شێكی رێ و ره‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردوو تێیدا باسی له‌وورده‌كاری پرۆژه‌كه كردوو گرنگی دامه‌زرانی سه‌نته‌ره‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌بای بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه.
دواتر هه‌ر له‌و رێ و ره‌سمه‌داو له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامدرا وه‌زیری كاره‌با وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسه‌كانی دایه‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌پرۆژه‌كه كردوو رایگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت و رۆڵی له‌باشتركردنی كۆنترۆڵ و ئیشپێكردنی سیسته‌می كاره‌باو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفت و كێشه‌كان ده‌بێت، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندن ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ ئیداره‌كردنی كاره‌با پێویسته تاوه‌كو بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و بێ گرفت ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له‌هه‌رێمی كوردستان بگاته هاووڵاتیان ، به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ش هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو بۆ كۆنترۆڵ و ئیشپێكردنی سیسته‌می كاره‌با
ئه‌مه‌و له‌وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووساندا وه‌زیری كاره‌با ئاماژه‌ی به‌و هه‌وڵانه‌ی وه‌زاره‌ت دا كه ئێستا ده‌ینێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه خۆشبه‌ختانه توانرا له‌هاوینی ئه‌مساڵدا بڕی 2700 مێگاوات به‌رهه‌م بێت و كاریش بۆ به‌رهه‌مهێنانی 3000 مێگاوات ده‌كرێت و به‌پێی پلانی وه‌زاره‌تیش له‌ساڵی 2016 ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌گه‌یه‌نرێته 6000 مێگاوات.




