بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگاته به‌غدا

ئێواره‌ی دوێنێ 20/10 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا سه‌باره‌ت به ئامانجی سه‌ردانی وه‌فده‌كه بۆ به‌غداو تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2013 كۆبۆوه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ به‌غدا ئاماده‌یببوون، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند چوونی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و دوا دارشتنی كۆتایی پێشنیاز‌و سه‌رنج و تێبینیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه یاسای گشتی بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2013 .
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌وه‌ش كرایه‌وه كه بودجه ده‌بێ به پێی ده‌ستوور بۆ سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان بێت و مافی سه‌رجه‌م عێراقیه‌كانه ئاگاداری بودجه‌و داهات و سامانی گشتی و ورده‌كاریه‌كانی بن. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌بێ ره‌چاوی هه‌رێمی كوردستان بكرێ وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراق و بارودۆخی هه‌رێمیش له‌به‌رچاو بگیرێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگاته به‌غداو له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبێته‌وه سه‌باره‌ت به‌یه‌كلاكردنه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كۆی مه‌سه‌له گرنگه‌كانی په‌یودیوه‌ندیدار به بودجه.




