وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى حكومه‌تى هه‌رێم هاوسۆزى بۆ حاجیانى توركیا ده‌رده‌بڕێت

به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان
له‌چه‌ند كه‌ناڵێكى راگه‌یاندنى عیراقى و كوردستانه‌وه هه‌واڵى گه‌راندنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر حاجى توركیا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتتدارانى حكومه‌تى به‌غدا بڵاوكرایه‌وه كه گوایه ڤیزه‌ى حه‌جیان له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرتوه،بۆیه به‌پێویستمان زانى ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه بڵاوبكه‌ینه‌وه:
1-وه‌رگرتنى ڤیزه‌ى حه‌ج و چونه ناو خاكى سعودیه ته‌نها له‌ڕێگاى باڵیۆزخانه و كونسولخانه‌كانى سعودیه ده‌بێت كه له‌عیراق و هه‌رێمى كوردستاندا هیچ باڵیۆزخانه و كونسولخانه‌یه‌كى سعودیه نیه،كه‌واته هه‌واڵى وه‌رگرتنى ڤیزه‌ى حه‌ج بۆ حاجیانى توركیا له‌هه‌رێمى كوردستان هیچ بنه‌مایه‌كى نیه و ئه‌م هه‌واڵه به‌شێوێنراوى بڵاوكراوه‌ته‌وه.
2-پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌حاجیانى عیراق 4650حاجیه و سه‌رجه‌م ئه‌م ژماره‌یه‌ى حاجیانى هه‌رێمى كوردستان به‌فرۆكه و به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى سه‌فه‌رى حه‌جیان كردوه و ئێستا له‌سعودیه‌ن كه‌واته هیچ پشكێكى حاجیانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هاوڵاتیانى هیچ وڵاتێكى دیكه ته‌رخان نه‌كراوه.
3-ئه‌و حاجیانه‌ى توركیا به‌پشتبه‌ستن به‌پره‌نسیپى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان وڵاتانى ئیسلامى ویستویانه سه‌فه‌رى حه‌ج بكه‌ن به‌رێگاى وشكایى و له‌عیراقه‌وه بڕۆن بۆ سعودیه بۆیه رێگرى لێیان پێچه‌وانه‌ى پره‌نسیپ و هه‌ماهه‌نگى نێوان وڵاتانى ئیسلامیه له‌وه‌رزى حه‌جدا به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر بزانین هه‌ریه‌كه له‌توركیا و عیراق ئه‌ندامى كاریگه‌رن له‌رێكخراوى كۆنگره‌ى وڵاتانى ئیسلامى.
بۆیه ئێمه له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌ك ئه‌ركى موسڵمانێتیمان هاوسۆزین له‌گه‌ڵ ئه‌و حاجیانه‌ى توركیا كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتتدارانى عیراقه‌وه له‌باشورى وڵات رێگریان لێكراوه و هیوادارین به‌زوترین كات كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت و رێگه‌یان پێبدرێت سه‌فه‌رى ماڵى خودا بكه‌ن.
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
20/10/2012




