پێكهێنانی دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم بەهۆی دواكەوتنی پەسندكردنی یاسای هەڵبژاردنەكانەوەیە

سەرۆكی دەستەی هەڵبژرادنەكانی هەرێم دەڵێت بەهۆی دواكەوتنی پەسندكردنی یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمەوە پێكهێنانی دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دواكەوتووە.
عەلی قادر، لە لێدوانێكدا بە پەیامنێری راگەیاندووه: پڕۆژە یاسای پێكهێنانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم كە ماوەیەكە ئامادە كراوە و چەند برگەیەكیشی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسندكراوە،بەهۆی رێككنەكەوتنی لایەنەكان لەسەری داوكەوتوە و ئەمەش كاریگەری خۆی دروست كردووە.
سەرۆكی دەستەی هەڵبژرادنەكانی هەرێم، گوتی: هەر كات یاساكە پەسندكرا، دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم پێكدێت كە جیاواز لەوەی ئێستا كە سەر بە كۆمسیۆنی باڵای عێراقین. ئهم دهستهیه سەربەخۆ دەبێت و لە ژێر چاودێریی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم كارەكانی دەكات و رێنمایی و كاری ئیداری و ئامادەكاریەكانی هەڵبژاردن و دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن و هەموو كارە پێویستیەكانی دیکهی تایەبت بە هەڵبژاردن بەڕێوە دەبات. ئهوه لە كاتێكدایه، ئێستا دەبێت بۆ هەموو ئەمانە بگەڕێنەوە بۆ رێنماییە كارگێریەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.
عەلی قادر ئاماژهی بۆ ئەوەشكرد: ئەگەر یاساكە پەسندكرا ئەوا لە پیچكهێنانی دەستەكە گرفتیان نابێت و دەتوانن پشت بەو فەرمانبەرانەی ئێستای دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ببەستین كە شارەزایی و بێلایەنی و ئەزمونی كاركردنی باشیان هەیە.
سەرۆكی دەستەی هەڵبژرادنەكانی هەرێم، گوتی: تا یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان هەموارنەكرێتەوە، ناتوانرێت وادە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم دیاری بكرێت.




