ئاماده‌کاریه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان گفتوگۆی له‌باره‌وه کرا

به ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی کارگێڕیی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق، کۆبوونه‌وه‌ی کارگێڕیی کۆمیسیۆن بۆ دانانی ئالیه‌تی ئاماده‌کردنی پێداویستیه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی داڕشتنی به‌رنامه‌ی کار و پلانی جێبه‌جێکردنی ئاماده‌کاریه‌کانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کارگێڕیی بۆ سه‌رجه‌م ئۆفیسه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان له شاری هه‌ولێر سازکرد.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "میقداد ئه‌لشه‌ریفی" به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕیی هه‌ڵبژاردنه‌کان تیشکی خسته‌سه‌ر بڕیار و به‌رنامه‌کانی کۆمیسیۆن و رایگه‌یاند، هه‌ڵبژردنی پارێزگاکان له ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت و کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌واوی ئاماده‌کاریه‌کانی جێبه‌جێ ده‌کات بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه.
میقداد ئه‌لشه‌ریفی گوتی، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که ماوه‌ی 3رۆژ ده‌خایه‌نێت، تاوتوێی دیاری کردنی واده و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌نجامدانی ئاماده‌کاریه‌کانیپێویست بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌کرێت، هه‌ر له‌و کۆبوونه‌ویه‌دا نه‌خشه‌پلانێکی کارکردن داده‌ڕێژرێت بۆ نوێکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و داڕشتنی پلانی دارایی و تۆمارکردنی قه‌واره سیاسیه‌کان.
"عه‌لی قادر" سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌کاره‌کانی یه‌که‌م رۆژی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌رک و کاره‌کانی به‌شه‌کانی کۆمیسیۆن و ئۆفیسی پارێزگاکان خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ک راپۆرتێک له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی کاراکردنی کاره‌کانیان پێشکه‌ش کرا.
له کۆبوونه‌وه‌ی کارگێڕیی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی کۆمیسیۆن و ئۆفیسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان پێشنیار و تێبینیه‌کانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌نجامی گفتوگۆکانی ئه‌و کۆبوونه‌ویه‌ش وه‌ک به‌رنامه‌ی کاری داهاتووی کۆمیسیۆن له ئاماده‌کاریه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان کاری پێده‌کرێت.




