ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى: هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ته‌نگژه‌ى سیاسى نیه

ڕه‌وشى سیاسى عێراق تا دێت له چواریانێكى داخراو نزیك ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ى تاوه‌كو ئێستا هیچ جۆره چاره‌سه‌ریه‌كى گونجاو بۆ ته‌نگژه‌ى سیاسى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و له‌م ڕووه‌شه‌وه ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى ده‌ڵێت هیچ جۆره چاره‌سه‌ریه‌ك بۆ ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵات نیه و به‌ڵكو ڕۆژ دواى ڕۆژ كێشه به دواى كێشه دروست ده‌بێت.
عه‌زیز عگێلى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى نیشتمانى ده‌پرسێت و ده‌ڵێت ئایا حكوومه‌ت به‌رپرسیاره له ئاڵۆزتركردنى زیاترى ڕه‌وشه‌كه و نه‌دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ ته‌نگژه‌ى سیاسى.
هاوكات عگێلى ڕاشیگه‌یاند تۆمه‌تباركردنى ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانى نمونه‌ى بانكى ناوه‌ندى و لیژنه‌ى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆى له خۆیدا پێشێلكردنى ڕوونى ماده‌كانى 104 تا 108ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى وڵاته و له‌م نێوه‌نده‌شدا عگێلى حكوومه‌تى ئێستاى وڵاتى به پێشێلكردنى ده‌ستوور وه‌سفكرد و ڕوونشیكرده‌وه كه ڕه‌وشى سیاسى وڵات ته‌نگژه له دواى ته‌نگژه به دوایى خۆیدا ده‌هێنێت و بێ ئه‌وه‌ى هیچ جۆره چاره‌سه‌ریه‌ك له ئارادا بێت.




