ئاسایشی هه‌ولێر دکتۆرێکی ساخته ده‌ستگیر ده‌کات

ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، دکتۆرێکی ساخته‌ی له گه‌ڕه‌کێکی هه‌ولێر ده‌ستگیر کردووه که خۆی به شێخ‌یش ناساندووه و هه‌وڵی داوه له‌م رێگایه په‌یوه‌ندیی سێکسی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه سازبکات که سه‌ردانی کردوون.
له راگه‌یه‌ندراوێکی ئاسایشی هه‌ولێردا که دانیه‌کی بۆ kdp.info نێردراوه، هاتووه: "تۆمه‌تبار "س.ح.س" له‌دایک بووی 1960 نیشته‌جێی گه‌ڕه‌کی مناره‌ی شاری هه‌ولێر، له‌ناو هاوڵاتیان واخۆی نیشانداوه که دکتۆره و شاره‌زایی هه‌یه له چاک کردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی کچێنی و نه‌زۆکی لای ئافره‌تان و شاره‌زاییه‌کی ته‌واویشی هه‌یه له دیندا به‌و پێیه‌ی ناوبراو شێخه."
ئاسایشی هه‌ولێر ئاشکرای کردووه: "بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماڵه‌که‌ی خۆی کردووه به نۆڕینگه‌ی پزیشکی له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تریشه‌وه به ته‌کیه‌ی شێخایه‌تی. پاش چاودێرییه‌کی ورد بۆمان ده‌رکه‌وت تۆمه‌تبار له‌ڕێی ئه‌م کارانه‌وه هه‌وڵیداوه به‌شێوازی جۆراوجۆر په‌یوه‌ندیی سێکسی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه دروست بکات که سه‌ردانی ده‌که‌ن."
به گوته‌ی ئاسایشی هه‌ولێر: "تۆمه‌تبار سه‌ره‌تا هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندیی سۆزداری له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه دروست بکات و ژماره‌ی مۆبایلی وه‌رگرتوون و به‌شێوازێکی زۆر وروژێنه‌رانه به‌رده‌وام قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردوون. هه‌ر له ماڵه‌که‌ی خۆیدا کامێرای داناوه بۆ وێنه گرتنی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌کاتی پشکنیندا خۆیان ده‌گۆڕن."
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئاماژه دراوه: "تاوانبار پاش ده‌ستگیرکردنی به بڕیاری دادوه‌ر به یاسای ژماره160 ساڵی1983 دانی به تاوانه‌کانیداناوه."




