توركیا: مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه هه‌موو فڕۆكه‌یه‌ك بپشكنین كه به‌ره‌و سوریا به‌ڕێده‌كه‌وێت

حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره روونیكرده‌وه كه توركیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو فڕۆكه‌یه‌ك بپشكنێت كه به ئاسمانی توركیا به‌ره‌و سوریا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
"بن عه‌لی ئه‌لدریم" وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی توركیا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیا له‌كاتی پێویستدا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌رجه‌م ئه‌و فڕۆكانه بپشكنن كه به ئاسمانی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و سوریا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره روونیشیكرده‌وه كه فڕۆكه‌كانی سوریا بۆیان نییه ئاسمانی توركیا به‌كاربهێنن، به‌وپێیه‌ی پێشتر‌و له‌لایه‌ن توركیا‌و سوریا بڕیاردراوه كه هیچ كام له‌و دوو وڵاته ئاسمانی یه‌كتر به‌كارنه‌هێنن.




