موقتەدا سەدر: سەندنەوەی متمانە لە مالیکی ترسی ناوێت
ئەمڕۆ پێنج شەممە موقتەدا سەدر سەرۆکي رەوتي سەدر ڕايگەياند کە لەماوەي چەند کاتژمێرێکي داهاتوودا هەڵوێستي خۆي لەبارەي تەنگژەي ئێستاي وڵاتەوە ڕادەگەيەنێت، بە تايبەتييش کە ئەمڕۆ ئەو ماوە 15 رۆژييە کۆتايي هات کە کۆبوونەوە ڕاوێژکارييەکەي هەولێر بۆ سەرۆک وەزيراني عێراق نوري مالکي دياري کردبوو تا وەڵامي پێشنيارەکاني ئەو کۆبوونەوەيە بداتەوە.
لە کۆنگرەيەکي رۆژنامەوانيدا کە دواي کۆبوونەوەي لەگەڵ ئەحمەد چەلەبي سەرۆکي کۆنگرەي نيشتيمانيي عێراقي لەشاري نەجەف بەڕێوەچوو، سەرۆکي رەوتي سەدر ڕايگەياند: لە کۆبوونەوەکەماندا باسي هەموو ئەو بابەتە گرنگانەمان کرد کە لە ئێستادا بەرەوڕووي عێراق بووەتەوە. هەروەها لەبارەي سەندنەوەي متمانە لە نوري مالکي سەرۆک وەزيراني عێراق، سەرۆکي رەوتي سەدر ئاماژەي بۆ ئەوە کرد کە مۆڵەتەکە بەرەو کۆتايي دەچێت و تەنيا چەند کاتژمێرێکي ماوە و ئەوکاتە هەڵوێستي خۆمان ڕادەگەيەنين.هەروەها گووتي: سەندنەوەي متمانە لە مالکي هيچ ترسێکي تێدا نييە.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانييەکەدا ئەحمەد چەلەبي سەرۆکي کۆنگرەي نيشتيمانيي عێراقي ڕايگەياند: لە کۆبوونەوەکەماندا بە بايەخەوە باسي ڕەوشي عێراق و ڕەوتي ديموکراسي و دەستورمان کرد.




