پسپۆڕێكی ئابووری: وشه‌ی شكستخواردوو له ئاستی حكومه‌ت و كه‌رتی ئابووری عیراقدا كه‌مه

پسپۆرێكی ئابوری عیراق، ره‌خنه‌ی توند له سیاسه‌تی حكومه‌تی عیراق له‌بواری كه‌رتی ئابووریدا ده‌گرێـت، پێشیوایه وشه‌ی "شكستخواردوو" به‌رامبه‌ر به‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له‌بواری گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ئابووری وڵات‌دا به‌دی ده‌كرێت زۆر وه‌سفێكی "كه‌م"ه.
سوبحی به‌دری، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی بواری ئابوری عیراق، به سایتی خه‌ندانی رایگه‌یاندووه: كێشه‌ی ئابووری عیراق به تیۆریزه‌كردنی ئه‌و بواره "شكستخواردووه" و ئه‌و وشه‌یه‌ش له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌هۆی سیاسه‌تی كه‌رتی ئابووری كه‌مه.
به‌دری ئاماژه‌شی به‌وه كرد، مانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری كه پێدان له خۆده‌گرێت ، وڵات به‌ره‌و قه‌یرانێكی گه‌وره ده‌بات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كان له پاره‌دا نییه به‌ڵكو بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان هه‌موو ساڵێك بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێـته‌وه.
وتیشی: نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ كڕینی چه‌ك وای كردووه كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت ته‌نها بۆ بواری سه‌ربازی خه‌رج بكرێت چونكه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ روسیادا چوار ملیار دۆلار و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاشدا 12 ملیار دۆلار بووه".




