٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌لعراقیه‌ کرد

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 17/5/2012 به‌رێز مسعود بارزاني سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دين پێشوازي كرد له‌ د. ئه‌ياد عه‌لاوي ئه‌مينداري گشتي بزوتنه‌وه‌ي ويفاقي نيشتماني عيراق و سه‌رۆكي فراكسيۆني ئه‌لعراقيه‌ له‌ ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌راني عيراق و شاندێكي ياوه‌ري.

له‌ ديدارێكدا ، زۆر به‌ وردي مه‌سه‌له‌ي گۆڕه‌پاتي سياسي عيراق و ئه‌و قه‌يرانه‌ي كه‌ عيراق ئێستا تێيدا تێپه‌ر ده‌بێت گفتوگۆيان له‌ سه‌ر كرا و هه‌ر دوولا جه‌ختيان له‌ سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ي هه‌وڵه‌كاني داهاتوويان به‌ هه‌ماهه‌نگي له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كاني ديكه‌ كرده‌وه‌ له‌ پێناو پياده‌كردني چاره‌سه‌رێكي نيشتماني ريشه‌يي بۆ ته‌واوي قه‌يرانه‌كه‌.
 

هەواڵی پەیوەندیدار