٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەفدێکی رۆشنبیری ناوەراست و باشووری عێراق سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد

سەرچاوە: KDP.info

لەدرێژەی سەردانێکیاندا بۆ هەرێمی کوردستان سەعات 10ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ 20/10/2012 وەفدێکی رۆشنبیران و ئەکادیمی و رۆژنامەنووسانی ناوەراست و باشووری عێراق سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان  کرد،  وەفدەکە لەلایەن د. ئەرسلان بایز سەرۆکی پەرلەمان د.حەسەن محمەد سوورە جێگیری سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لەپەرلەمانتاران و راوێژکارانی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیان لێکرا.
دواتر لەدیدارێکی کراوەدا کە لەهۆڵی پەناگیری پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو، سەرەتا د. ئەرسەلان بایز لەوتەیکیدا بەناوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی و پەرلەمانی کوردستان بەخێرهاتنی وەفدەکەی کردوو  هیوای خواست سەردانەکەیان ببێتە هۆی بەهێزترکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو گەلی عەرەبی و کورد و ببێتە  هۆی  چاکسازی لەو کەلێنانەی لەنێوان هەرێم و بەغدا دروست بووە. سەرۆکی پەرلەمان لەوتەکەیدا ئەوەشی بەبیرهێنایەوە کە پێشتر هەموومان بەیەکەو لەدژی دیکتاتۆریەت خەباتمان کردووە و هەرێمی کوردستانیش پێگەیەکی بەهێزی ئۆپزسیۆنی عێراق بووە، راشیگەیاند: لەگەڵ بریاردان لەرووخاندنی رژێمی بەعسیش لەلایەن هاوپەیمانان کورد بەشداریەکی کاریگەری کردووەو دوای روخانی رژێمیش سەرکرادایەتی کورد رووی لەبەغدا کرد بۆ بنیادنانەوەی عێراقی دیموکراتی و فیدرالی و وتیشی: لەمبارەیەوە هەنگاوی باشمان هەلگرت. د. ئەرسەلان بایز وتیشی: دوای هەموو ئەمانە ئێستا هەست بەهەندێ کێشە دەکەین و هەندێک دەیانەوێ رابردوو و مێژوو لەبیرخۆیان ببنەوەو پێچەوانەی ئەوەی کارمان بۆ کرد هەنگاو دەنێن. سەرۆکی پەرلەمان بۆچارەسەرکردنی ئەم کێشانە تەئکیدی لەوەکردەوە کە پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات کێشەکان بەدیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بکرێن. لەکۆتایشدا د. ئەرسەلان بایز هیوای خواست ئەم سەردانە دەرگا لەسەر سەردانی تری هەردوولا بکاتەوە لەسەر ئاستی مامۆستای زانکۆو رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
پاشان د.عدنان سەراج لەجیاتی وەفدەکە لەوتەیەکیدا سوپاسی ئەو پێشوازیەی کردوو رایگەیاند: لەکۆبوونەوەکانمان لەسلێمانی سوودی زۆرمان بینی و بەچەند دەرەنجامێک گەیشتین هیوادرین لێرەش بەهەمان شێوە بگەینە هەندێک دەرئەناجام و وتیشی: ئێمە دەسەڵاتی بڕیاری سیاسیمان نیە بەلام دەسەلاتمان بەسەر جادە هەیە لەرێگای دەرکەوتن لەکەنالەکانی راگەیاندن و روونکردنەوەی راستیەکان. د.عەدنان وتیشی: لەسلێمانی گەیشتینە ئامادەکاری بۆ مۆرکردنی رێکەوتنامەی هاوبەش لەگەل زانکۆکان و هەروەک بەردی بناغەی خیوەتگەیەکی هاوەبەشیشمان دانا لەنێوان گەنجانی هەردوولاو شوێنەکشی دیاری کراوە هەروەها بنکەیەکی رشنبیری و خانەیەکی لاوان دەکەینەوە. راشیگەیاند: هەرێمی کوردستان لەچاوی سەرجەم عیراقیەکاندایەو لێرە دەرگایەکی کراوە هەیە بۆ گفتگۆو راشیگەیاند: ئەم کرانەوەیە رێگری لە گرژیەکان دەکات چونکە لەگرژ یدا تەنها هاولاتیان زەرەرمەند دەبن وتیشی: عیراق بێ هەرێمی کوردستان بێ رۆشنبیری هەرێمی کوردستان عیراقێکی ناکاملە. لەکۆتایشدا ئامادەیی تەواوی خۆیانی دەربری بۆ پێشوازیکردنی وەفدەکانی هەرێمی کوردستان. دواتر ئەندامانی وەفدەکەو ژمارەیەک لەپەرلەمنتاران و رۆشنبیرو مامۆستایانی زانکۆ راو سەرنجەکانی خۆیان لەبارەی کێشەکانی ئەمرۆی عیراق و پێکەوەژیانی ئاشتیانەو ئەو کێشانەی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە خستەروو هەموولا لەسەر ئەوە کۆکبوون کە کێشەکان بەگفتوگۆو دیالۆگ و دوور لەگرژی و لێدوانی ئاگرین لەسەر شاشەکانی تەلەفزیۆن و کەنالەکانی راگەیاندن چارەسەر بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار