سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی حزبی پێش هاتنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ گه‌رمیان، هانی خه‌ڵك ده‌درێت

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی حزبی له‌گه‌رمیان راگه‌یاند كه هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجام دانی خۆپیشاندان له‌ناوچه‌كه‌دانییه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات چه‌ند كه‌سێك له‌ناوچه‌كه داواكاریان بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌یه به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی خۆپیشاندان له‌كاتی چوونی سه‌رۆكی حكوومه بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی حزبی له لێدوانێكی تایبه‌ت به kdp.info رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی باسی خۆپیشاندان نه‌كراوه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی خراپ له‌لایه‌ن چه‌ند حزبێكه‌وه هانی كۆمه‌ڵه خه ڵكێك ده‌درێت و به‌شێكی دیكه‌ش داواكاری قوتابیانی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكانه كه دانه‌مه‌زراون و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن .
گوتیشی " ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوتر رایگه‌یاندووه كه فه‌رمانگه‌كانیان پێویستیان به فه‌رمانبه‌ر نییه ئه‌وه‌شی باس ده‌كرێت ته‌شه‌نوج دروست كردنێكه پێش هاتنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆگه‌رمیان.
چاوه‌روان ده‌كرێت نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له ره‌وشی ناوچه‌كه سه‌ردانی گه‌رمیان بكات و له‌نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌و ناوچه بێت.
به‌كر و كارزان




