بارودۆخى لوبنان ته‌واو تێك چووه

حكوومه‌تى لوبنانى حاڵه‌تى نائاسایى له‌وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاند, چونكه شه‌روپێكدادان له نێوان عه‌له‌ویه‌كان و سونه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه.
سایتى "جه‌زیره‌نێت" له‌راپۆرتێكدا ده‌رباره‌ى بارودۆخى لوبنان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه داى كوشتنى عه‌مید وسام حوسێن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ناوخۆ باوردۆخى وڵات تێكچووه به جۆرێك ئه‌مڕۆ 20/10/2012 وه‌زاره‌تى ناوخۆى لوبنان له‌به‌یان نامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بارى نائاسایى له لوبنان تاڕۆژى دووشه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و سایته‌ئاماژه به‌وه ده‌كات تادێت شه‌ڕى نێوان عه‌له‌ویه‌كانى سه‌ر به‌ڕژێمى سوریا و سونه‌كان به‌رده‌وامى هه‌یه.
هه‌ردوێنێ 19/ 10/2012 ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له‌به‌ر ده‌م باڵه‌خانه‌ى ئاسایشى لوبنان رویدا و به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س كوژراون و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.




