به‌هۆى نه‌بوونى مۆڵه‌ت وه‌زیرى کار له‌هه‌ولێر 2 دایه‌نگه‌ى ئه‌هلى داده‌خات و دایه‌نگه‌یه‌کیش سزاده‌دات

له میانى به‌سه‌ر کردنه‌وه‌یه‌کى مه‌یدانیدا به‌یاوه‌رى لیژنه‌یه‌کى تایبه‌تمه‌ند له‌وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى، ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 3 دایه‌نگه‌ى ئه‌هلى له‌شارى هه‌ولێر به‌سه‌ر کرده‌وه له‌میانى به‌سه‌ر کردنه‌وه‌کانیشدا ده‌رکه‌وت به‌هۆى نه‌بوونى مۆڵه‌ت 2 دایه‌نگه‌ى ئه‌هلى داخران و دایه‌نگه‌ى سێیه‌میش به‌هۆى بوونى خواردنى ماوه‌به‌سه‌رچوو سزادرا به‌داخستنى بۆ ماوه‌ى 3 رۆژ.
له‌یه‌که‌م وێستگه‌ى سه‌ردانه‌که‌یدا ئاسۆس نه‌جیب" دایه‌نگه‌کانى شادومان و له‌نجه‌ى ئه‌هلى له‌گه‌ره‌کى شاره‌وانى به‌سه‌رکرده‌وه‌و به‌هۆى نه‌بوونى مۆڵه‌تى کارکردن و هه‌بوونى چه‌ند سه‌رپێچیه‌کى دیکه له‌لایه‌ن وه‌زیرى کار بڕیارى داخستنیان دراو پێى راگه‌یاندن تامۆڵه‌ت له‌وه‌زاره‌ت وه‌رنه‌گرن و ته‌واوى رێنماییه‌کانى لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند جێبه‌جێ نه‌که‌ن رێگه به‌کارکردنیان نادرێت.
وێسگه‌ى سێیه‌مى به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى ئاسۆس نه‌جیب" به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى دایه‌نگه‌ى سه‌ناریه‌ى ئه‌هلى بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وه‌زیر و لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند ره‌زامه‌ندى ته‌واویان له‌سه‌ر شێوازى کارکردن و جێبه‌جێ کردنى رێنماییه‌کان ده‌ربڕى، به‌ڵام به‌هۆى بوونى پارچه‌یه‌ک له‌خواردنى قه‌یسى ماوه به‌سه‌رچوو وه‌زیرى کار بڕیارى داخستنى ئه‌و دایه‌نگه‌ى دا بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ.
بوونى ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له دایه‌نگه‌ى ئه‌هلى له‌ته‌واوى هه‌رێم، ته‌واوى کاره‌کانیان و پێدانى مۆڵه‌تى کارکردن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کاره‌وه ده‌بێت و وه‌زیرى کاریش ده‌ڵێت لیژنه‌کانمان به‌دواداچوونیان هه‌بووه‌و ئه‌و کارانه‌ى ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌و پێناوه‌ى ببینه هۆکار بۆ پاراستنى گیانى منداڵه‌کانمان. وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى راشیده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ کارى دایانگه ئه‌هلیه‌کان ده‌که‌ن و له‌نزیکه‌وه به‌سه‌ریان ده‌که‌نه‌وه‌و له‌ئیش و کار‌و چۆنیه‌تى جێبه‌جێ کردنى رێنماییه‌کانی تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌تى کار ده‌کۆڵنه‌وه.
جێگه‌ى ئاماژه بۆ کردنه تائێستا 160 دایه‌نگه‌ى ئه‌هلى له‌هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى مۆڵه‌تیان پێدراوه.




