٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ شاندێكی ره‌وتی چاكسازی نیشتمانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 17/5/2012 به‌رێز مسعود بارزاني سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دين پێشوازي كرد له‌ هه‌ر دوو به‌رێزان سه‌يد عه‌بدولعه‌زيز ئه‌لتميمي و سه‌يد عه‌بدولره‌زاق عه‌باس ئه‌نداماني مه‌كته‌بي سياسي ره‌وتي چاكسازي نيشتماني .

له‌ ديدارەكەدا هه‌ردوو به‌رێزان به‌ ناوي د.ئيبراهيم جه‌عفه‌ري سه‌رۆكي فراكسيۆني هاوپه‌يماني نيشتماني و سه‌رۆكي ره‌وته‌كه‌ و مه‌كته‌بي سياسييه‌وه‌ پرسه‌وسه‌ره‌خۆشي گه‌رمي خۆيان به‌ سه‌رۆك بارزاني راگه‌ياند به‌ بۆنه‌ي كۆچي دوايي شێخ عه‌بدوڵلا بارزاني ئامۆزايه‌وه‌. سه‌رۆك بارزاني _ش سوپاسيكردن و هيواي سه‌ركه‌وتني بۆ خواستن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار