عارف ته‌یفور پشتیوانی له پرۆژه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی روخاو ده‌رباره‌ی سنوره ئیداریه‌كانی پارێزگاكان، پشتیوانی له دانانی یاسایه‌ك بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سنوری ئیداری پارێزگاكان و ئه‌و ناوچانه‌ی ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه، ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كۆماره‌وه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه.
عارف ته‌یفور وتیشی: له‌ماوه‌ی داهاتوو ده‌یخه‌ینه ناو به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی ماده‌كان ده‌ستوری و یاساییه، یاساش عێراق لاواز ناكات هه‌روه‌ك هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، له‌هه‌مانكاتدا سنوری ئه‌و پارێزگایانه ده‌گێڕێته‌وه بۆ پیش سالی 1968 ئه‌مه‌ش بۆ به‌جێهێنانی دادپه‌روه‌ری و گه‌ڕانه‌وه‌ی شار‌و شارۆچكه دابڕێنراوه‌كانه، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایه پارمه‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو ده‌دات بۆ دۆسیه‌ی و پرسه‌كانی هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌ته‌كانی خۆجێیه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
روونیكرده‌وه: ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستی ئه‌و یاسایانه ده‌كه‌ن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ن پارێزگاری له پاشماوه‌كانی به‌عس بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كیشه و گیروگرفت له عێراق بمێنێت و به‌رقه‌رار نه‌بێت بۆیه ئه‌وانه خێریان بۆ عێراق ناوێت.




