٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نیو ملیۆن خێزانی هەرێمی کورستان فۆڕمی قەرەبوكردنەوەیان پڕكردووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سەرچاوەیەك لە لیژنەی باڵای قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەتوانی دەستی بەعس رایگەیاند: دەستیانكردووە بە جیاكردنەوەی ئەو فۆڕمانەی كە بەمەبەستی قەرەبوكردنەوەیان هاوڵاتیان پێشكەشیان كردون كە تەنها لە هەرێمی كوردسشتان نیو ملیۆن خێزان پڕی كردووەتەوە.

نوێنەری‌ هەرێمی‌ كوردستان لەلیژنەی‌ باڵای‌ قەرەبوكردنەوەی‌ زیانلێكەوتووانی دەستی‌  بەعس، محەمەد ئیحسان، بە پەیامنێری راگەیاندووه: ئێستا لیژنە بۆ جیاكردنەوەی ئەو فۆڕمانە پێكهێندراوە كە ماوەیەك لەمەوپێش هاوڵاتیانی زیانلێكەوتووی دەستی بەعس بەمەبەستی قەرەبوكردنەوەیان پڕیان كردەوە".

محەمەد ئیحسان، گوتی: كاری لیژنەكە جیاكردنەوەی فۆڕمە راستەكان واتە ئەوانەی زانیاریان ورد و راست و بەڵگەدارە لەوانەی كە زانیاری هەڵەیان تێدایە، بۆ ئەوەی لێیان دڵنیابین، پاش ئەوە دەخرێنە بەرنامەی قەرەبوكردنەوە و دوای رێوشوێنی پێویست ، بەرنامەی قەرەبوكردنەوە دەست پێدەكرێت.

باسی لەوەشكرد، تەنها لە هەرێمی كوردستان نیو ملیۆن خێزان ئەو فۆڕمەی پڕكردوەتەوە بۆیە كارەكە كات و وردیەكی زۆری دەوێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار