ئیبراهیمی: كار بۆ ئەوە دەكرێت لەجەژنی قورباندا ئاگر بەست لەسوریا رابگەیەنرێت

نێر دراوی نێودەوڵەتی و كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی بۆ سوریا رایگەیاند" لەئێستادا كار بۆ ئەوە دەكەن لەجەژنی قورباندا ئاگر بەست لەو وڵاتە رابگەیەنرێت.
بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی روسیا ئەلیەوم، رۆژی هەینی ئەخزەر ئیبراهیمی نێردراوی نێودەوڵەتی و كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی بۆ سوریا، دوای گەیشتنی بۆ دیمەشقی پایتەخت لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد"
لەئێستادا هەوڵەكانیان لەگەڵ لایەنە بەشەرهاتوەكانی سوریا چڕكردۆتەوە لەپێناو راگەیاندنی ئاگر بەست لەجەژنی قورباندا لەو وڵاتەدا.
پێویستە بوترێت، وابریارە ئیبراهیمی لەماوەی مانەوەی لەسوریا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبێتەوە و باسی ئەنجامی گەشتەكەی بۆ وڵاتانی ناوچەكەو دۆسێی ئاگر بەست بكەن.




