ئاشتی هه‌ورامی: ئاگامان له بڕیاره‌كه‌ی ئیكسۆن مۆبیل نییه

ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كه‌مان له‌سه‌ر بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئیكسۆن مۆبیل كۆمپانیای گه‌وره‌ی بواری نه‌وت، له گێڵگه‌ی قۆرنه‌ی یه‌كی خۆرئاوا نییه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و بڕیاره‌ی ئیكسۆن مۆبیل-ه‌وه، نییه.
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به رۆژنامه‌ی شرق الاوسطی راگه‌یاندووه: كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل، ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌كه‌ی نێوان حكومه‌ته‌كه‌مان و خۆی ده‌كات، ئه‌و بڕیاره‌ش هیچ گۆڕانكارییه‌ك، له هه‌وڵویستی ئێمه وه‌ك حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، ناگۆڕیت.
هه‌ورامی ئاشكراشیده‌كات، له‌دوای ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌نجامیداوه بۆمان دره‌كه‌وتووه، كه به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌ی دامان رشتووه، ده‌توانین له داهاتودا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن نه‌وت له هه‌رێم زیاد بكه‌ین.
هه‌ورامی ده‌شڵێت: هیوادارین كۆمپانیاكانی دیكه‌ی بواری نه‌وت، بۆ پێشخستنی بواری نه‌وت روو له عیراق بكه‌ن، چونكه ئه‌وه به‌سودی هه‌موو هاوڵاتیانی عیراق ده‌شكێته‌وه.
وتیشی: " گه‌شه‌كردنی بیره‌نه‌وته‌كانی هه‌رێم یان به‌سره یان هه‌رشارێكی دیكه‌ی عیراق، سود و قازانجی بۆ هه‌موو عیراقییه‌كانه بێ جیاوازی".




