ئیكسۆن مۆبیل باشوور جێدێڵێت و به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان دێت

گه‌وره كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكایی وه‌به‌رهێنه‌ر له كه‌رتی نه‌وت، ئیكسۆن مۆبیل كار‌و چالاكییه‌كانی له كێڵگه‌یه‌كی باشووری عێراق هه‌ڵپه‌سارد و به نیازه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به كاره‌كانی بكاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی پێترۆلیۆم ئێکۆنۆمیست بڵاویكردۆته‌وه، ئێسکۆن مۆبیل ته‌واوی كار‌و چالاكییه‌كانی له كێڵگه‌ی یه‌كی نه‌وتی قوڕنه‌ی رۆژئاوا له باشووری عێراق هه‌ڵپه‌ساردوه‌و به نیازه كار‌و چالاكییه‌كانی بگوازێته‌وه شه‌ش كێڵگه‌ی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان .
هه‌روه‌ها له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی ئیكسۆن مۆبیل بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌م گه‌وره كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكاییه، بڕیاری کشانه‌وه‌ی له کێڵگه‌کانی باشووری عێراقی بۆ نه‌هێشتنی کێشه و ناکۆکی له نێوان هه‌ولێر - به‌غدا گه‌ڕاندۆته‌وه.
هاوكات رایگه‌یاندووه، به‌م کاره کۆتایی به کێشه‌کانی نێوان هه‌ردوو حکوومه‌تی هه‌رێم و حکوومه‌تی فیدرالی عێراق ده‌هێنێت كه په‌یوه‌سته به بواری نه‌وت، به‌بێ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ی زیاتر بدات
سه‌رچاوه‌که زیاتر روونی كردۆته‌وه كه گواستنه‌وه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی ئیكسۆن مۆبیل له باشووری عێراقه‌وه بۆ كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونی له‌و شه‌ش كێڵگه‌ی نه‌وتییه‌ی هه‌رێم كه پێشتر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، خۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌یه بۆ زیاتر گرنگیدان به كار‌و چالاکییه‌کانی له دۆزینه‌وه و وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا.




