عێراق دووه‌م گرێبه‌ستى كڕینى فڕۆكه‌ى (F16)ى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئیمزا كرد

سه‌عدون دلێمى به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق له لێدوانێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: حكوومه‌تى عێراق دووه‌م گرێبه‌ستى كڕینى فرۆكه‌ى جه‌نگى F16ى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئیمزا كردووه.
وه‌ك دلێمى گوتى: گرێبه‌سته‌كه به بڕى سێ ملیار دۆلار، حكوومه‌تى عێراق بۆ كڕینى هه‌ژده فرۆكه‌ى ئێف شازده له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئیمزاى كردووه و واش بڕیاره له مانگى ئه‌یلوولى دوو هه‌زارو چوارده، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌ژده فرۆكه‌یه ڕه‌وانه‌ى عێراق بكات.
هه‌ر به گوته‌ى به‌ڕێوه‌ه‌رى كاروبارى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق، ئیمزا كردنى دووه‌م گرێبه‌ستى كڕینى ئه‌و هه‌ژده فرۆكه‌یه، له میانى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هات كه گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى حكوومه‌تى عێراق ئه‌نجامیان دا.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه لیژنه‌ى ئاسایشى و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌رسورمانى خۆى له هه‌مبه‌ر كڕینى فرۆكه‌ى جه‌نگى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه له سربستان نیشان دا‌و هه‌روه‌ها لیژنه‌ى ناوبراو داواى كرد، كه پێویسته حكوومه‌تى عێراق له هه‌ر گرێبه‌ستێك بۆ كڕینى فرۆكه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیكه ئیمزاى ده‌كات، لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لێ ئاگادار بكاته‌وه و بۆیه لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ر ئیمزاكردنى گرێبه‌ستى كڕینى فرۆكه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى به بێ ئاگادارى ئه‌و له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه ره‌ت كرده‌وه.
هاوكات حاكم زاملى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكدا دووپاتى كرده‌وه، لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى به وردى لێكۆڵینه‌وه له‌و گرێبه‌ستانه ده‌كات، كه حكوومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیكه بۆ كڕینى فرۆكه‌ى جه‌نگى و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ئیمزاى كردووه.




