له فه‌ڕه‌نسا فه‌لاح مسته‌فا چه‌ند دیدار‌و چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا

له میانه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ فه‌ڕه‌نسا، رۆژی 18/10 فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت به‌شداری له كۆنفراسێكی سیاسی ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد و هه‌ل و مه‌رج و گوڕانكاریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، كۆنفڕانسه‌كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌گای IMA په‌یمانگای فه‌ره‌نسی بۆ جیهانی عه‌ره‌بی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ڕێكخرابوو كه تێیدا ژماره‌یه‌ك بیرمه‌ند و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌كادیمی ئاماده‌بوون.
كۆنفڕانسه‌كه تایبه‌ت بوو به پێگه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئاشنا بوونی زیاتر به جوگرافیای سیاسی كوردستان و مێژووی كوردستان و ئه‌و قۆناغانه‌ی كه پێیدا تێپه‌ڕیوه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له دوای ڕاپه‌رین و به‌رهه‌می راپه‌ڕین و دامه‌زراندنی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت له ڕێگای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارن. دواتر باسی قۆناغه‌كانی بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی و ره‌وشی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌م باره‌یه‌وه گووتی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم به سیاسه‌تی ژیرانه توانیان له نێو هاوكێشه ئاڵۆز و پڕ مه‌ترسیداره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به دروستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداو‌و پێشهاته‌كان بكه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بنه به‌شێك له‌و ململانێیانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. به‌ڵكو هه‌وڵی خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆ بونیاتنانی هه‌رێمێكی پێشكه‌وتووی سه‌قامگیر له رووی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی.
بۆیه ده‌بینین ئێستا هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیره و ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان نوێنه‌رایه‌تی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان كردۆته‌وه‌و هاوكات زۆرێك له كۆمپانیاكانی جیهان له هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌ی خۆیان به‌گه‌ڕ خستووه.
رۆژی 19/10 فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له كۆشكی ئێلیزی له‌لایه‌ن ئێمانوێل بۆن راوێژكاری تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پێشوازی لێكرا، له دیدارێكدا باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی فه‌ڕه‌نساو ئه‌و بوارانه كرا كه هه‌ردوولا ده‌توانن كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
فه‌لاح مسته‌فا ستایشی هه‌ڵوێستی فه‌ڕه‌نسای كرد كه له رۆژه سه‌خت و دژواره‌كان پشتگیری له گه‌لی كوردستان كردووه، هاوكات دوای ئازادبوونی عیراق فه‌ڕه‌نسا كونسوڵگه‌ری خۆی له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه وه‌ك ده‌سپێشخه‌ریه‌ك بۆ پته‌وكردن و به‌رده‌وامیدان به‌و په‌یوه‌ندیانه.
هه‌مان رۆژ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا فه‌لاح مسته‌فا له لایه‌ن فرانسوا جیرۆ به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا و كریستیان نه‌كلێ ڕاوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و دیدیێ شابیر و كلیمه‌ن موتیل به‌رپرسانی دۆسیه‌ی عیراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به تێر و ته‌سه‌لی باس له بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه كرا. هاوكات تیشك خرایه سه‌ر گۆڕانكاری و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت بارودۆخی سوریا، به‌رشێزیان هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه خسته‌ڕوو و داوای له حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا كرد تا زیاتر یارمه‌تی په‌ناهه‌نده‌كانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان بده‌ن.
جێگه‌ی باسه له سه‌رجه‌م دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كان ستایشی پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم و باری ئارام و سه‌قامگیرو سیاسه‌تی دروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ پرسه‌كان ده‌كرا. به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختیان له پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌و به مۆدێلێكی سه‌ركه‌وتووی به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییان له‌قه‌ڵه‌مدا. هه‌روا گووتیان حكومه‌تی هه‌رێم فاكته‌ری سه‌ره‌كی پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم و فراوانی په‌یوه‌ندیه‌كان و هاندانی وه‌به‌رهێنانه له هه‌رێمی كوردستان.




