نێچیرڤان بارزانی: بێ PKK كێشه‌ی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر نابێت

له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی BBC دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ: "ناكرێ توركیا بڵێ به بێ به‌شداریى لایه‌نى سه‌ره‌كیى كێشه‌كه كه PKK یه، چاره‌سه‌رى كێشه‌كه ده‌كه‌م. به‌مجۆره ئه‌م كێشه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت. توركیا ده‌بێ له‌وه تێ بگات كه چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێ به گفتوگۆ بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ى كه كێشه‌كه‌ى هه‌یه. ئه‌مه ته‌نیا كێشه‌ى PKKش نیه، ڕاستییه‌ك هه‌یه كه ئه‌م كێشه‌یه كێشه‌ى ملله‌تێكى 15 - 20 ملیۆن كه‌سى یه و توركیا ده‌بێ چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی:"پێویسته ده‌ست به گفتوگۆیه‌كى جددى بكرێت بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه. پاشان هه‌وڵ بدرێت ڕه‌وشى ئۆجالان باشتر بكرێت، دواتر داوا بكرێت PKK چه‌ك دابنێت و ئه‌وانیش جددى بكه‌ونه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بۆ كۆتاییهێنان به‌م كێشه‌یه".
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها بۆ BBC ڕایگه‌یاندووه "گرنگترین شت ئه‌وه‌یه توركیا و PKK تێبگه‌ن كه ئه‌م كێشه‌یه كێشه‌یه‌كى سیاسى یه، كێشه‌یه‌ك نیه بتوانرێ به ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ربازى چاره‌سه‌ر بكرێت".
هه‌ر له درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا نێچیرڤان بارزانی باسی له ئاڵۆزیی ڕه‌وشه‌كه كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه "كێشه‌ى گه‌وره ئێستا له نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه، كێشه‌ى نه‌بوونى بڕوایه له نێوانیاندا. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه ئه‌ردۆغان ده‌ینێت، لاى PKK جێگه‌ى متمانه نین، به پێچه‌وانه‌شه‌وه".
ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى ئه‌ردۆغان - یش له سیاسه‌تی كرانه‌وه به ڕووی كورددا كه له سایه‌یدا ده‌رگای فراون به ڕووی زمانی كوردیدا كرایه‌وه و ڕێگه به په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی و مۆسیقا و گۆرانیی كوردی له توركیا درا، نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێ: "هه‌نگاوى زۆر باشن، به‌ڵام هه‌نگاوى ته‌واوكه‌ر نین، هه‌نگاوى ته‌واوكه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌ست به گفتوگۆیه‌كى جددى بكرێت".




