سوپاسنامه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌شداربووانى رێوره‌سمى پرسه‌ى ره‌حمه‌تى شێخ عه‌بدوڵلا بارزانى
به بۆنه‌ى كۆتايى هاتنى رێوره‌سمى پرسه‌ى ره‌حمه‌تى شێخ عه‌بدوڵلا بارزانى، به‌رێز مسعود بارزانى سوپاسنامه‌يه‌كي ئاراسته‌ي گشت لايه‌ك كرد ئه‌مه‌ي خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يه‌تي:
به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان
به بۆنه‌ى كۆتايى هاتنى رێوره‌سمى پرسه‌ى ره‌حمه‌تى شێخ عه‌بدوڵلا بارزانى ئامۆزام كه كه‌سايه‌تيه‌كى مرۆڤدۆست و پاكژ و كۆمه‌ڵايه‌تى و له ئه‌هلى ته‌سه‌وف بووه و يه‌كێك بووه له موريده هه‌ره نزيكه‌كانى شێخ ئه‌حمه‌د و زۆريش خۆشه‌ويست بوه لاى بارزانى و له بزوتنه‌وه‌ى رزگاريخوازى گه‌له‌كه‌ماندا پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان بووه و به هۆى كوردپه‌روه‌رى و هه‌ڵوێستى شۆڕشگێرييه‌وه ده‌ربه‌دره‌ى زۆرى ديوه و نه‌فى كراوه و له‌و كاته‌وه‌ى ته‌رمى نه‌مران گه‌ڕێنرانه‌وه خاكى كوردستان و له بارزان به‌خاك سپێردرانه‌وه سه‌رپه‌رشتيارى مه‌زارى نه‌مران بووه و نوێنه‌رم بووه له پێشوازييكردنى مێواناندا كه هه‌رگيز شوێنه‌كه‌ى به ئاسانى پڕناكرێته‌وه ، به ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمى ده‌زانم سوپاسى گه‌رم و پێزانين و رێز و ستايشى بێ پايان پێشكه‌ش به هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه بكه‌م كه به ئاماده‌بوون يان به ناردنى په‌يامى هاوخه‌مى به‌شدارى پرسه‌كه‌يان كرد و به‌مه‌ش له خه‌م و په‌ژاره‌يان كه‌م كردينه‌وه ، خواى گه‌وره پاداشتى خێر و چاكه‌يان بداته‌وه.
سوپاسى تايبه‌تى ئاراسته‌ى جه‌نابى مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمارى عيراقى فيدراڵ ده‌كه‌م كه به پرسه‌نامه‌يه‌كى به‌سۆز هاوخه‌مى خۆى وه‌ك برايه‌ك ده‌ربڕى.
له هه‌مان كاتدا سوپاسى به‌رێزان سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عيراق و سكرتێر و سه‌رۆكى گشت پارت و لايه‌نه سياسييه‌كانى عيراقى و كوردستانى ده‌كه‌م كه به هه‌ر شێوه‌يه‌ك به‌شداربوون له پرسه‌كه‌دا .
سوپاسى وه‌زيرانى حكومه‌تى فيدراڵ و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و وه‌زيرانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و به‌رپرسانى سه‌ربازى و يه‌كه ئيدارييه‌كان له عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م بۆ به‌شداريكردنيان له پرسه‌كه‌دا .
سوپاسى سه‌رۆك هۆزه‌كانى عه‌ره‌بى له عيراق و سه‌رۆك هۆزه‌كانى كوردستان و كه‌سايه‌تى و سه‌رجه‌م مامۆستايانى ئايينى پيرۆزى ئيسلام و پياوانى به‌رێزى ئايينى ئێزدى و مه‌سيحى ده‌كه‌م كه له نزيكه‌وه به‌شدارى پرسه‌كه‌يان كرد و هاوخه‌مى خۆيانيان راگه‌ياند و هه‌ر هه‌موويان به هه‌ستێكى به‌رز و سۆزێكى گه‌رمى برايانه و دۆستانه‌وه زه‌حمه‌تى رێگه‌يان كێشا.
سوپاسى خوشك و برا كورده‌كانمان له به‌شه‌كانى تر‌ى كوردستان و ره‌وه‌ندى كوردستانى له وڵاتانى ده‌ره‌وه ده‌كه‌م بۆ ده‌ربڕينى هاوخه‌ميان و سوپاسى بێ پايانيشم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى به‌رێزى شه‌هيدان ده‌كه‌م .
سوپاسى تێكراى جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ويستى كوردستان ده‌كه‌م له شاره‌كانى كه‌ركووك و هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى و گشت شوێن و ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان و ئه‌و په‌ڕى رێزيشم هه‌يه بۆ هاوڵاتيانى هێژاى توركمان و كلدان _ ئاشورى _ سريان .
سوپاسى تايبه‌ت بۆ گشت هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و هێزه‌كانى زێره‌ڤانى و پۆليس و ئاسايش و ده‌زگاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئه‌وانيتر كه له چه‌ند رۆژى به‌رێوه‌چوونى پرسه‌كه‌دا هاوسۆز و هاوخه‌م بوون . سوپاس بۆ ده‌زگاكانى راگه‌ياندن بۆ گرنگيدانيان به‌م بۆنه‌يه .
خواى گه‌وره پشت‌و په‌ناى هه‌موو لايه‌ك بێت و له هه‌موو ده‌رد و به‌ڵاو ناخۆشييه‌ك بيانپارێزێ .
مسعود بارزانى
له جياتى خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو
17/5/2012




