٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان پێشوازى لەشاندێکى پەیمانگەى کۆمارى ئەمەریکى دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ پێنچشەممە 18/10/2012 دکتۆر حسن محمد سوورە جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان پێشوازى لەشاندێکى پەیمانگەى کۆمارى ئەمەریکى کرد کە لەبەرێزان سوجى کلامنداندا بەرێوەبەرى پەیمانگە و دکتۆر غسان جواد بەرێوەبەرى پرۆگرامى پەیمانگەى کۆمارى ئەمەریکى پێکهاتبوون.
لەدیدارێکدا کە خاتوو ئەڤین عومەر ئەندامى پەرلەمانى کوردستان ئامادەیبوو.
پرسیی پەرەپێدانى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولا لەبوارى راهێنان و کردنەوەى خولى جۆراوجۆر بە تایبەت لەبوارى دڵنیایی (تەئمین) بۆ پەرلەمانتاران و چۆنیەتى سوود وەرگرتن لەپسپۆرێتى و تواناى شارەزایانى بیانى و ئەمەریکى لەبوارى یاسادانان قسەو باسی لەبارەوە کرا.
سوجى کلامنداندا بەرێوەبەرى پەیمانگەى کۆمارى ئەمەریکى خۆشحاڵى خۆى بەسەردانى پەرلەمانى کوردستان نیشان دا و وەک هەمیشە ئامادەیى خۆیانى دەربڕى بۆ پتەوکردنى پەیوەندیەکانیان لەهەموو رووێکەوە و ئەوەى خستە روو کە بەنیازن پرۆگرامێکى هاوبەش لەپێناو پێشکەشکردنى پرۆپۆزەلێک لەبارەى دڵنیایی تەئمین بخەنە روو هاوکات بەپێى پێویست ۆرک شۆپ و خولى جۆراوجۆر لەبوارى یاسادانان و ئەو پرۆژە یاسایانەى مایەى مشتومڕ و گفتوگۆى ئەندامانن لەرێگەى پسپۆر و شارەزایانى بیانى و ئەمەریکى پێشکەشی پەرلەمانى کوردستان بکەن.
لەبەرامبەردا دکتۆر حسن محمد سوورە جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بەگەرمى بەخێرهاتنى شاندەکەى کرد و ئامادەیی پەرلەمانى کوردستانى بۆ پتەوکردنى پەیوەندیەکان نیشان دا و ئەوەى خستە روو هەرێمى کوردستان لەو قۆناغەى دا پێویستى بەوەیە لەهەموو کایەکان دا دڵنیایى (تەئمین) لەپێناو هێنانە کایەى ئاسانکارى بۆ خەڵک و حکومەت بێنێتە کایە و ئامادەیى پەرلەمانى کوردستانى نیشان دا بۆ توێژینەوەو دیراسەتکردنى هەر جۆرە پرۆپۆزەلێک کە لەو بوارە دێتە پێشکەشکردن بۆ ئەوەى بەووردى توێژینەوەى لەسەر بکرێ و لە بۆتەى یاسایەکدا پرسیی تەئمین بەسوود و پاراستنى بەرژەوەندیەکانى گەلى کوردستان بێتە کایە.

هەواڵی پەیوەندیدار