ئۆباما رومنی رکابەری شێواند

هەرچەندە زۆربەی راپرسییەکان وایان نیشان دەدات کەئافرەتانی ئەمریکا زیاتر لایەنگیری پاڵێوراوی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا میت رومنی دەکەن بەڵام پەیامە نوێکەی ئۆباما بۆ ژنان هاوکێشەکەی گۆڕی.
ئەمەو لەبانگەشەو رووبەرو بوونەوەی دووەمدا لەنێوان سەرۆک ئۆباماو رومنی دا کەلە 6 ی نۆڤەنبەری ئەم ساڵدا بەرێوەچوو ئۆباما باس چەند بابەتێکی هەستیاری کرد لەوانە یەکسانی نێوان هەردوو رەگەزو مافی ئافرەت لەقەدەغە کردنی منداڵ و یەکسانی پیاو ئافرەت لەهەموو ئەرک و مافێکدا . لەلایەکی ترەوە رومنی رکابەری ئۆباما بەچەند بابەتێکی هەستیار وەڵامی ئۆبامای داوە لەوانە یارمەتی دانی هەموو گەلی ئەمریکا بۆ بەهێز کردنی پێگەی ئابووری ئەمریکا بێ ئەوەی رومنی زۆر ئاماژە بەکێشەکانی ئافرەت بدات .
شیاوی باسە جنیفەر لولیس بەرێوەبەری پەیمانگای ئافرەت و سیاسەت لەزانکۆی ئەمریکا رایگەیاند کە رومنی رکابەری کۆمارییەکان بەهۆی ئاماژەکانی ئەو لەبەردەم ئۆباما دەنگەکانی خۆی کەلەماوەی هەفتەی رابردوو بەدەستی هێنابوو لەدەستی داو لەدوا راپرسیدا کەدەزگای دیموکراتیک لیکی ئەمریکی ئەنجامی دابوو وادەرکەوت کە سەرۆک ئۆباما پێش رکابەری کۆمارییەکان رومنی کەوتووە بەتایبەتی لەلایەن چینی ئافرەتاندا.




