Kdp.info ورده‌كارى جوڵاندنى هێزى دیجله له كه‌ركووك بڵاو ده‌كاته‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى راگه‌یاند كه هێزى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله له هه‌وڵى هاتنه ناو شارى كه‌ركووك دان و هێزى پۆلیسى ئه‌و شاره‌ش ڕێگاناده‌ن ئه‌و هێزه‌پێش ڕه‌وى بكه‌نه، سه‌رچاوه‌كه مه‌ترسى پێكدادانیشى خسته‌ڕوو .
له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ kdp.info سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ده‌رباره‌ى دوا گۆڕان كارییه‌كانى ناو شارى كه‌ركووك و جوڵاندنى هێزى دیجله ڕایگه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى فه‌رمان درا به پێكهێنانى ئۆپه‌راسیۆنى "دیجله" كۆمه‌ڵێك كێشه‌وگرفتى به‌دواى خۆیدا هێناوه, یه‌كێك له‌و كێشانه ئه‌وه‌یه دوێنێ شه‌و 17/ 10/2012 ئه‌و هێزه ده‌یه‌ویست پۆلیسى كه‌ركووك بیخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه‌وه له‌كاتێكدا پۆلیسیش نه‌ك مل كه‌چى ئه‌و بڕیاره نه‌بوون, به‌ڵكو به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانیشیان نه‌كرد. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتى:" دوێنێ سێ شاندنى پۆلیس له كه‌ركووكه‌وه كه‌چوون بۆ به‌غدا شاندى یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك به‌ندكراویان پێبووه به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌غدا, به‌ڵام له عوزێر له‌لایه‌ن هێزى "دیجله‌وه" ڕێگایان پێ نه‌دراوه, شاندنى دووه‌مى هێزه‌كانى پۆلیس شێوه‌ى ئالیات بووه كه بچن ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت له به‌غداوه بهێنن, دووباره ڕێگریان لێگیراوه. شاندنى سێهه‌میش گروپى ژمێریارى بوون كه‌چوون لیستى مووچه ببه‌نه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى بهێنه‌وه كه‌پێش جه‌ژنى قوربان مووچه دابه‌ش بكرێت, به‌ڵام دووباره ڕێگریان لێكرایه‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه جگه له‌و ڕێگریانه ئۆپه‌راسیۆنى "دیجله" كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێلى مه‌ده‌نیان گه‌ڕاندۆته‌وه كه ویستویانه له شارى كه‌ركووكه‌وه بڕۆن بۆ به‌غدا و هه‌ندێك ئۆتۆمبێلى هه‌رێمی كوردستانیش گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه كه وه‌كو میواندارى چووبوون بۆ شوێنه‌كانى دیكه‌ى عێراق, پێیان وتوون " به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى ئێمه هیچ هێزێك بۆى نییه بچێته به‌غدا و له‌وێشه‌وه بچێته ده‌ره‌وه ".
هه‌مان سه‌رچاوه‌ى ئه‌ئاسایش درێژه‌ى به قسه‌كانى دا‌و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه دوابه‌دواى سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى ناوخۆى كه‌ركووك, به‌ند كراوێكى له هه‌ولێره‌وه پێبووه بۆ به‌غدا له به‌غداشه‌وه كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركووك له‌لایه‌ن ئۆپه‌راسیۆنى "دیجله‌وه" ڕێگه‌یان لێگیراوه بێنه‌وه ناوشاره‌كه , كه ئه‌و حاڵه‌ته بارودۆخه‌كه‌ى ته‌واو شێواند‌و گوتیشى " كه زانرا هێزى "دیجله " شێوازى ئیستفزارى ده‌گرنه به‌ر له دژى هێزه‌كانى پۆلیسى كه‌ركووك, بۆیه نه‌یان هێشتووه هێزى "دیجله" بێته ناو شاره‌كه‌وه, له‌به‌رانبه‌ریشدا ئه‌وان كۆمه‌ڵێك له لۆگۆكانى لیواكانى عێراقیان لێكردۆته‌وه و لۆگى ئۆپه‌راسیۆنى "دیجه"یان داناوه".
به‌پێى زانیارى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌ر دوێنێ شه‌و 18/10/2012سه‌عات 11 شه‌و ئۆپه‌راسیۆنى "دیجله" هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه, وتویانه كه گوایه به‌هێز پۆلیس له كه‌ركووك ده‌رده‌كه‌ن دواتر پۆلیسى كه‌ركووك ئاگادارى وه‌زاره‌تى ناوخۆیان كردووه ئه‌وانیش وتویانه گوایه هێزى پێشمه‌رگه هاتۆته ناو كه‌ركووكه‌وه, له‌كاتێكدا ئه‌و زانیارییه به مه‌به‌ستێكى تایبه‌ت دراوه‌ته وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق.
ئه‌و سه‌رچاوه درێژه‌ى به قسه‌كانى دا‌و وتى " له دوێنێ شه‌وه‌وه فرقه‌ى 12 له كه‌ركووك و پۆلیسى ئه‌و شاره له حاڵه‌تى ئاماده باشیدان ئێستاش هه‌ردوو هێز ڕێگا ناده‌ن هێزى "دیجله" بێنه ناو كه‌ركووكه‌وه".
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه ئه‌م بارودۆخه زۆر خراپه و له‌وه ده‌چێت نه‌گاته جه‌ژن پێكدادان له نێوان ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌و و هێزه ئه‌منییه‌كانى كه‌ركووك ڕووبدات,گوتیشى"زانیارى ته‌واو هه‌یه ئۆپه‌راسیۆنى "دیجله" هه‌موو هێزو فشارى خۆیان خستۆته كار ده‌یانه‌وێت كێشه دروست بكه‌ن و كه‌تائێستاش كێشه دروست نه‌بووه له به‌ر ئه‌وه بووه كه هێزه ئه‌منییه‌كانى كه‌ركووك نه‌مان هێشتووه گرفته‌كان گه‌وره بیێت".
ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه " فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى "دیجله " كه‌سێكه پێشووتر ئامر لیواى ڕ‌ژێمى به‌عس بووه ده‌ستى هه‌بووه له ئه‌نفال و ده‌ستى هه‌بووه له كوشتنى هاووڵاتیان له نه‌خۆش خانه‌كانى عێراق, ئه‌و كاته‌ى گومان هه‌بووه كاریان بۆ ئۆپۆزسیۆنى عێراق كردبێت واته ده‌ستى له كوشتنى هاووڵاتیان هه‌بووه ".
به‌كر و كارزانKdp.info




