بەرپرسێکی کوێتی : کوردستان ئارامەو پێگەیەکی ئابووری بەهێزی هەیە

سەقر ئەلعەنزی بەرێوەبەری گشتی لە دەستەی گشتی پیشەسازی و هەناردەی کوێت دا رایگەیاند کە کوردستان جێگایەکی ئارامەو پێگەیەکی ئابووری بەهێزی هەیە . ئەمە شتێکە لەسەردانەکانم بۆ کوردستان زۆر بەروونی هەستم پێ کرد هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کەبەرسانی هەرێمی کوردستان پێیان راگەیاندووە کەلەماوەی دووساڵی داهاتوودا بری 14 ملیار دۆلاریان بۆ پەرەپێدانی ئابووری کوردستان تەرخان کردووە .
ئەمەو عەنزی ئەوەشی راگەیاند کە شاری هەولێر سەرقاڵی بەرەو پێشبردنی ژێرخانی ئابووریە بەجۆرێک ئێستا تۆڕی پەیوەندیەکان و رێگاوبانەکان لەئاستێکی زۆر پێشکەوتوو دایە و بەشدار بووانی کۆمپانیا کوێتیەکان لەپێشانگای نێودەوڵەتی هەولێردا بەرێژەی سەدا بیست بەشداربووانی زیادی کردووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پاردا ئەمەش بەڵگەیەکی روونە ئاماژە بەگەشەسەندنی ئابووری کوردستان دەکات .
لەلایەکی ترەوە عەنزی روونی کردەوە کە کۆمپانیا کوێتیەکان گەلێک بۆندیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی کوردستان واژوو کردووە . ئەمەش دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورەیان لەپێشانگای هەولێری نێو دەولەتی ساڵی 2010 بەدەستهێنا . جێگای باسە لەپێشانگای هەولێری نێو دەوڵەتی 23 وڵات بەبەشداری 850 کۆمپانیای ناودار بەشداریان کردو وڵاتی کوەیتیش بۆ جاری دووەم بە 21 کۆمپانیا بەشداری پێشانگاکەی کرد




