ئاسۆكه‌ریم : كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بارزانى دۆزینه‌وه‌ى ڕێگاچه‌ره‌سه‌ر بووه بۆقه‌یرانه‌كان

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان له چوار چێوه‌ى به‌ندێكى یاسایى بووه, كه باس له‌وه ده‌كات سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ماهه‌نگى ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندى .
ده‌رباره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێزو پارته سیاسییه‌كان له لێدوانێكدا بۆ kdp.info ئاسۆكه‌ریم ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان چه‌ند پرسێك خرابوونه‌ڕوو له‌وانه پێكهێنانى شاندێك بۆ دانوساندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى دیاره ئه‌وه به‌پێى یاسایى ژماره (1) سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان مادده‌ى (2) سه‌رۆكى هه‌رێمه باس له‌هه‌ماهه‌نگى ده‌كات له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى واته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌رۆكى هه‌رێم دراوه كه خۆى به‌چ میكانیزمێك په‌یوه‌ندى له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ند ڕێكبخات, گوتى " وه‌ك خۆمان ده‌زانین كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌ن له‌وانه كه ئێستا باسى ده‌كرێت وه‌ك بوجه‌ى عێراق و كێشه‌ى هێزى پێشمه‌رگه و مه‌سه‌له‌ى نه‌وت و گاز و ئۆپه‌راسیۆنى دیجله له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتنى هه‌ولێر ئه‌وانه كێشه‌ن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا, دیاره ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى هه‌رێمه كه شاندێك بۆ دانوسان پێك بێنێت بۆچاره‌سه‌ر ئه‌و كێشانه".
ده‌باره‌ى میكانیزمى شانده‌كه ئاسۆ كه‌ریم گوتى " ده‌كرێت ئه‌و شانده سیاسى بێت ده‌شكرێت خه‌ڵكى شاره‌زا و پسپۆرى له‌و بوارانه دا تێدابێت فه‌رمانه‌كانیشى له ڕێگاى سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه وه‌رده‌گرێت, به‌ڵام به هه‌ماهه‌نگى حكومه‌ت و حزبه سیاسیه‌كان ".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه ئێستا هاوپه‌یمانى شیعه‌كان كه ده‌وڵه‌تى یاساشى تێدایه وه‌ره قه‌ى چاكسازیان له‌به‌ر ده‌سته بۆ ئه‌وه‌ى دانوسان بكرێت له‌نێوان لایه‌نه‌كان به‌ڵام ئه‌و لێدوانه‌ى یاسین مه‌جید له كاتێكى گونجاو نه‌بووه سه‌رۆك كۆماریش به‌یان نامه‌ى ده‌ركرد ڕه‌تى قسه‌كانى دایه‌وه بۆیه ئه‌وه كاره‌كانى تۆزێك سارد كرده‌وه, به‌ڵام ئێستا بۆ چوونێك هه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن وایده‌بینن كه یاسین مه‌جید گوزارشت له شیعه ناكات .
به‌كر ئیبراهیم و كارزان هه‌ورامی kdp.info




