رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ : 28هه‌زار بێ سه‌روشوێنكراو له سوریا تۆمار كراوه

ڕێكخراوى مافى مرۆڤ له سوریا ڕایگه‌یاند له‌ماوه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌و وڵاته زیاد له 28 هه‌زار هاووڵاتى بێ سه‌روشوێن كراون, ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو به‌شێك له‌ده‌سگیركراوه‌كانى ناو خۆپیشاندانه‌كان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هید بوون.
ئه‌مرۆ 18/10/2012 رێكخراوى مافى مرۆڤ له سوریا ڕاگه‌یاند كه ئامار‌و داتایه‌كى زۆریان كۆ كردۆته‌وه له‌سه‌ر بێ سه‌روشوێن كردنى زیاد له 28 هه‌زار هاووڵاتى سڤیل هاوكات هه‌زاران كه‌سى دیكه به تۆمه‌تى به‌شدارى كردن له خۆپیشاندانه‌كان ده‌سگیركراون , كه به‌شێكیان به‌هۆى ئه‌شكه‌نجه دانه‌وه شه‌هید بوون .
ئه‌و ڕێكخراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌شێكى زۆرى بێ سه‌روشوێن كراوه‌كان له‌ڕێگاى شه‌بیحه‌كانى ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه فڕێنراون به جۆرێك شه‌وانه به پیلانێكى پێش وه‌خته خه‌ڵكیان له ماڵه‌كانه‌وه فڕاندووه.
جێگاى بیرخستنه‌وه‌یه به‌پێى دواین ئامار له‌ماوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كانى سوریا تائێستا زیاد له 48هه‌زار كه‌س كوژراوه .




