فه‌رمانى ده‌سگیركردن بۆ وه‌زیرى شاره‌وانییه‌كانى عێراق ده‌رده‌چێت

لێژنه‌ى نه‌زاهه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران فه‌رمانى ده‌سگیركردنى "عادل مهودر" وه‌زیرى شاره‌وانیه‌كان عێراق ده‌رده‌كات, به تۆمه‌تى به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى, داواش ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا فه‌رمانه‌كه بچێته بوارى جێ به‌جێ كردنه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌نووسیدا كه له نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو "ئه‌حمه‌د جبورى "ئه‌ندامى لێژنه‌ى نه‌زاهه ڕایگه‌یاند به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى لێژنه‌كه‌یان فه‌رمانى ده‌سگیركردنى بۆ چه‌ند به‌رپرسێكى ئیدارى ده‌ركردووه, له ناویاندا وه‌زیرى شاره‌وانیه‌كانى عێراق " عادل مهودر" ه.
ده‌رباره‌ى هۆكارى ده‌سگیركردنه‌كه لێژنه‌ى نه‌زاهه له به‌یان نامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پاره‌یه‌كى زۆر له‌و وه‌زاره‌ته به‌هه‌ده‌ر دراوه, به جۆرێك رێژه‌كه زۆر له‌وه زیاتره به‌گه‌نده‌ڵیش ناوى ببرێت و ده‌چێته چوار چێوه‌ى تاوانه‌وه.




