سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دواى جه‌ژن سه‌ردانی ڕووسیا ده‌كات

گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆکی هه‌رێمى کوردستان دوای ئەوەی لە 31/7/2012 داوه‌تنامه‌یه‌کی فه‌رمی سه‌رۆکی رووسیاى بەدەست گەیشت، دوای چەژنی قوربانی پیرۆز سه‌ردانی مۆسکۆ ده‌کات، گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئاماژەی بەوەشدا سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ رووسیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌سه‌ردانه‌که‌ی مالیکی_یه‌وه نییه بۆ ئه‌و وڵاته
ئومێد سه‌باح گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به kdp.info ى راگه‌یاند: سه‌رۆکی هه‌رێمى کوردستان دوای ئەوەی لە 31/7/2012 داوه‌تنامه‌یه‌کی فه‌رمی سه‌رۆکی رووسیاى بەدەست گەیشت، دوای چەژنی قوربانی پیرۆز سه‌ردانی مۆسکۆ ده‌کات.
گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئاماژەی بەوەشدا سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ رووسیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌سه‌ردانه‌که‌ی مالیکی_یه‌وه نییه بۆ ئه‌و وڵاته
وتیشی: له كاتی گه‌شته‌كه‌یدا، ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه روون ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام رووسیا وڵاتێكی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق چ له رووی سیاسی بێت یان دیبلۆماتی، په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیش له‌نێوان هه‌رێم و رووسیادا هه‌یه.
ئه‌وه‌یشی ته‌ئكیدیكرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ رووسیا په‌یوه‌ندی به سه‌ردانه‌كه‌ی پێشتری نووری مالیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ رووسیا و چیك نییه،




