ڕه‌وتى سه‌درو عێراقیه دووپاتیانكرده‌وه كه عێراق به‌ره‌و تاكڕه‌وى ده‌ڕوات

له چوارچێوه‌ى كاردانه‌وه به‌رده‌وامه‌كان له دژى گرێبه‌سته زه‌به‌لاحه‌كانى نورى مالیكى به مه‌به‌ستى كڕینى چه‌ك و جبه‌خانه له وڵاتانى ڕووسیا و چیك و هه‌روه‌ها تاكڕه‌ویكردن له ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن حكوومه‌تى ئێستاى وڵاته‌وه؛ ڕه‌وتى سه‌در دووپاتی كرده‌وه كه مالیكى پلان بۆ مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى له ده‌سه‌ڵات داده‌نێت و لیستى عێراقیه‌ش ڕایگه‌یاند كه ڕه‌وشى سیاسى ئێستاى وڵات چه‌ندین هێماو ئاماژه‌ى ڕوون سه‌باره‌ت به تاكڕه‌ویكردن له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه له خۆ ده‌گرێت.




