شوان محه‌ممه‌د: هه‌رێمی كوردستان بۆی هه‌یه چه‌ك بكڕێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق چه‌كی پێنه‌دات

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دوو بژارده له‌به‌رده‌م حكومه‌تی عێراق دا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه یان مه‌شق و راهێنان به ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش و پاسه‌وان بكات یان ئه‌وه‌تا رێگه به هه‌رێم بدات چه‌ك بكرێت.
شوان محه‌ممه‌د ته‌ها ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،به په‌یامنێر رایگه‌یاندووه: ده‌ستوری عێراق رێگای به‌هه‌رێمی كوردستان داوه ده‌زگای پۆلیس و ئاسایش و پاسه‌وانی هه‌رێمی هه‌بێت.
وتیشی: ئه‌و سێ ده‌زگایه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆی ته‌واو بكات پێویستی به چه‌ك و مه‌شق وراهێنان هه‌یه، بۆیه حكومه‌تی عێراق له‌به‌رده‌م دوو بژارده دایه، یه‌كه‌میان یان ئه‌وه‌تا پۆلیس و ئاسایش و پاسه‌وان مه‌شق و چه‌كیان پێبدات، یان رێگه به‌هه‌رێمی كوردستان بدات چه‌ك بكڕێت، بێجگه له‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وترێت، ته‌نیا قسه‌ی بێبنه‌مای ئه‌ندامای ده‌وڵه‌تی یاسان.




