٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ده‌وڵه‌تی‌ قانون: قسەکانی‌ یاسین مه‌جید، گوزارشت له‌ هه‌ڵوێستی‌ لیسته‌که‌مان ناکات

سەرچاوە: KDP.info

ئیئتیلافی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا، که‌ سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانیه‌، قسەکانی یاسین مه‌جید په‌رله‌مانتاری‌ سه‌ر به‌ ئیئتلافه‌که‌یان له‌باره‌ی‌ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرێز مەسعود بارزانییه‌وه‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌ ‌و رایده‌گه‌یه‌نێت قسەکانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوزراشت له‌ راو بۆچو‌ونی‌ خۆی ده‌کات و هه‌ڵوێستی‌ ئیئتلافه‌که‌یان و هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ نییه‌.

مه‌نسور ته‌میمی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌  نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ ئیئتلافی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا که‌ به‌شێکه‌ له‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ راگه‌یاندووه: قسە‌کانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ یاسین مه‌جید په‌رله‌مانتاری‌ ئیئتلافه‌که‌یان، هه‌ڵوێستی‌ شه‌خسی خۆیه‌تی‌ و گوزارشت له‌رای ئیئتلافی‌ ده‌وڵه‌تی قانون و هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار