ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی كوردستان: بارزانی نه‌بوایه هه‌رگیز حكومه‌تی ئێستای عێراق دروست نه‌ده‌بوو

ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی كوردستان روونیكرده‌وه كه مانه‌وه‌ی كێشه‌كان و هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێم، ناچاریان ده‌كات داوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالكی بكه‌ن.
ئازاد ئه‌بوبه‌كر زه‌ینه‌ڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند: سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ترسی بۆسه‌ر عیراق دروست نه‌كردووه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه هه‌رگیز حكومه‌تی ئێستای عیراق پێكنه‌ده‌هات.
وتیشی: لێدوانه‌كانی یاسین مه‌جیدی نزیك له خودی مالكی له‌باره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، بێ بنه‌ماو بێ پاساون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی كێشه‌كان و هه‌روه‌ها هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هاوپه‌یمانی كوردستان ناچارن چه‌ند پێشنیارێك بخه‌نه‌ڕوو، له‌وانه‌ش، پرسی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران.




