٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شاندی هەرێم سەردانەكەی بۆ بەغدا دواخست و داوایش لە مالیكی دەكرێت ڕوونكردنەوە بدات

سەرچاوە: PNA

ئەو شاندەی هەرێمی كوردستان كە وەها بڕیار بوو بەر لە جەژنی قوربان بچێتە بەغدا، بە هۆی لێدوانەكانی ئەندامی دەوڵەتی یاسا، یاسین مەجیدەوە سەردانەكەیان دواخست. پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی كوردستانیش دەڵێت داوامان لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی كردووە روونی بكاتەوە كە لێدوانەكەی مەجید كەسییە یان گوزارشت لە ڕای هاوپەیمانەتییەكەی دەكات.

پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مەهدی حاجی، ڕایگەیاند : ئەو شاندەی هەرێم كە وەها بڕیار بوو چەند ڕۆژێك بەرلە جەژن بچێتە بەغدا، بە هۆی لێدوانی یاسین مەجیدەوە كە سەرۆكی هەرێمی بە مەترسی بۆ سەر عێراق وەسف كردبوو، سەردانەكەی دواخست.

ئەو پەرلەمنتارەی هاوپەیمانیی كوردستانی هاوكات داوا دەكات سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕوونكردنەوە بدات لەبارەی لێدوانەكەی یاسین مەجیدەوە و نیشانی بدات كە ڕای كەسییە یان تێڕوانینی دەوڵەتی یاسایشە.

زیاتر گوتی "ئەگەر هاتوو دەركەوت كە ئەم لێدوانە گوزارشت لە تێڕوانینی دەوڵەتی یاسا دەكات ئەوا بەو واتایەیە كە مالیكی دەیەوێت قەیرانی سیاسی تاكو خولێكی دیكەی پەرلەمان وەك خۆی بمێنێتەوە.

دوابەدوای لێدوانەكەی ئەو ئەندامەی نزیك لە مالیكییەوە، سەرۆككۆماری عێراق و لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی نیگەرانیی خۆیان لە وەها لێدوانێك نیشان دا و ڕەخنەیان لێی گرت.

هەواڵی پەیوەندیدار