نێچیرڤان بارزانى: هه‌رێمى کوردستان ستراتیژى نیشتمانیى خۆى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پێشهاته‌کان هه‌یه

پێشنیوه‌ڕۆى 17ى ئۆکتۆبه‌رى 2012، به سه‌رۆکایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، کۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى 17ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه چوو.
له سه‌رتاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆک وه‌زیران تیشکى خسته سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، که بۆ خسته‌ڕووى ئه‌نجامى دوایین دیدار و کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارى عیراق بوو. سه‌رۆک وه‌زیران دووپاتى کرده‌وه که له کۆبوونه‌وه‌که‌ى هه‌ردوو به‌ڕێزان سه‌رۆکى هه‌رێم و عیراقدا، داکۆکى له سه‌ر یه‌کهه‌ڵوێستى و هه‌بوونى به‌رنامه و ستراتیژێکى یه‌کگرتوو به‌رامبه‌ر به ڕه‌وش و پێشهاته‌کانى ئێستاى ناوچه‌که کراوه‌ته و ئاماژه‌ى به‌وه دا که هه‌رێمى کوردستان به دیدێکى یه‌کگرتووه‌وه سه‌یرى بارودۆخه‌که ده‌کات و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهاته‌کاندا ده‌کات، ئه‌و قسانه‌یشى له‌باره‌ى دابه‌شبوونى هه‌رێمى کوردستانه‌وه به سه‌ر بلۆکى جیاجیادا ده‌کرێت، به بێ بنه‌ما وه‌سف کرد و گوتى: "هه‌رێمى کوردستان سیاسه‌ت و ستراتیژى نیشتمانیى خۆى هه‌یه که له به‌رژوه‌ندیى هه‌رێمى کوردستاندایه و لایه‌نگیرى له هیچ بلۆکێک دژى ئه‌وه‌ى دیکه ناکات".
ئینجا له کۆبوونه‌که‌دا پرۆژه یاساى بودجه‌ى فیدرالى خرایه به‌ر باس که ئێستا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقه. بۆ گفتوگۆ له سه‌ر ئه‌م پرۆژه یاسایه‌ش، شاندێکى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات و دید و بۆچوونى هه‌رێمى کوردستان له سه‌ر ئه‌و بڕگانه‌ى که په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه، ده‌خه‌نه ڕوو.
دواى ئه‌مه کۆبوونه‌وه هاته سه‌ر باسى په‌تاى کۆلێرا که له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى ڕابردوودا له پارێزگاى سلێمانى سه‌رى هه‌ڵدا و سه‌رۆک وه‌زیران به ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه سوپاسى وه‌زیرانى ته‌ندروستى و شاره‌وانى کرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و کۆنترۆڵکردنى په‌تاکه و چۆنیه‌تیى مامه‌له‌کردنیان له‌گه‌ڵ که‌یسه‌که‌دا، به تایبه‌تیش له ڕووى ڕوونى و خستنه‌ڕووى زانیاریى ته‌واوه‌وه بۆ ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن و لایه‌نه په‌یوه‌نداره ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. هه‌روه‌ها بڕیار درا بۆردێکى هه‌میشه‌یى بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆلێرا له وه‌زاره‌ته‌کانى ته‌ندروستى، پلاندانان، دارایى، شاره‌وانى، کشتوکاڵ و پارێزگاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان، پێک بێت.
هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ى کارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى کرا که چه‌ند ته‌وه‌رێکى له‌خۆ گرتبوو، له‌وانه به‌رنامه‌ى تواناسازى و ئه‌و کێشه و که‌موکوڕیانه‌ى که له به‌رنامه‌که‌دا هه‌ن، له‌گه‌ڵ سیستمى نوێى دکتۆرا و کێشه‌ى وه‌رگرتنى ده‌رچوانى ئاماده‌یى له زانکۆ و په‌یمانکاگان و سیستمى زانکۆلاین و به‌رنامه‌که په‌سه‌ند کرا. له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازییه‌وه سه‌رۆک وه‌زیران ڕایگه‌یاند که "له‌مه‌ودوا ده‌بێ خوێندنى ماسته‌ر و دکتۆرا به پێى پێداویستییه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و بازاڕ و که‌رتى تایبه‌ت بێت". هه‌روه‌ها جه‌ختیشى له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ده‌بێ میکانیزمێکى نوێ بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاسانکارى بکرێت و خه‌رجییه‌کانى به‌شدارانى به‌رنامه‌ى تواناسازى به شێوه‌یه‌کى ڕێکوپێک و بێ دواکه‌وتن بگاته ده‌ستیان.
له به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرۆژه یاساى نوێى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى گفتوگۆى له سه‌ر کرا و به‌مه‌به‌ستى باشترکردن، پڕکردنه‌وه‌ى که‌موکوڕییه‌کان، ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى و وه‌رگرتنى دید و بۆچوونى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان له سه‌ر پرۆژه یاساکه، بڕیار درا بگه‌ڕێنرێته‌وه وه‌زاره‌ت. ده‌رباره‌ى سیسته‌مى نوێى دکتۆراش، بڕیار درا بڕى شه‌ش ملیۆن دۆلار بۆ جێبه‌جێکردنى سیسته‌مه‌که دابین بکرێت.
قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى ئه‌و خاوه‌ن مافانه‌ى که زه‌وییه‌کانیان پڕۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و گازیان تیادا ئه‌نجام ده‌درێت، لایه‌نێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆک وه‌زیران داکۆکى له سه‌ر په‌له‌کردن له قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى خاوه‌ن مافه‌کان و پێشکه‌شکردنى هه‌موو ئاسانکارییه‌ک بۆ قه‌ره‌ببووکردنه‌وه‌یان کرده‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌کى تایبه‌تمه‌ند له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان پێکده‌هێنرێت. له کۆتایى کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار له سه‌ر پرۆژه‌ى بابه‌تى پاراستنى دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کان له لایه‌ن هێزه‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه درا.




