به بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه، ڕۆژانى 26/10 تا 1/11 له هه‌رێمى کوردستان پشووى فه‌رمى یه

سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان وێڕاى پێشکه‌شکردنى پیرۆزبایى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز بۆ هه‌موو موسڵمانانى کوردستان و عیراق، بڕیارى دا ڕۆژانى 26/10 تا 1/11/2012 له هه‌رێمى کوردستان پشووى فه‌رمى بێت، چونکه دوو ڕۆژى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز ده‌که‌وێته پشووى کۆتایى هه‌فته، بۆیه سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا ئه‌و هه‌فته‌یه له سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى کوردستان پشووى فه‌رمى بێت، هاوکات هیواى به‌سه‌ربردنى جه‌ژنێکى خۆش بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازین.
سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان
17/10/2012




