سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی تازه‌ی سوید له عیراق ده‌كات

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 17/10/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز یۆرگن لندسترۆم باڵیۆزی تازه‌ی سوید له عیراق و خاتوو لویس كالێ به‌رپرسی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌م وڵاته له هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا ، سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی له به‌رێز یۆرگن لندسترۆم كرد وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عیراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی له سه‌ر خستنی ئه‌ركه‌كه‌یدا .
باڵیۆزی سوید له عیراق سوپاسی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه وڵاتی سوید خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر په‌ره پێبدات پیرۆزبایشی له به‌رێزیان كرد كه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا هه‌رێم توانیویه‌تی كاری زۆر باش ئه‌نجام بدات كه به راستی سه‌رنج راكێشن و رایگه‌یاند كه ئه‌و به‌ر له شه‌ش ساڵ له باڵیۆزخانه‌ی سوید له به‌غدا كاری كردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند جار سه‌ردانی هه‌رێمی كردووه ، به‌ڵام پاش تێپه‌ربوونی شه‌ش ساڵ هه‌ست به جیاوازییه‌كی زۆر ده‌كات ، به تایبه‌تی له ڕووی ئاوه‌دانی و خوشگوزه‌رانیه‌وه .




