بزوتنه‌وه‌ى ویفاق: بارزانى سمبولى نه‌ته‌وه‌ییه

وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى ویفاقى نیشتیمانى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌یاد عه‌لاوى رایگه‌یاند ئه‌و لێدوانه‌ى دژى بارزانى درا بێ پاساو بوو , چونكه ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى لایه‌نێكه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان, له‌هه‌مان كاتدا سمبولى نه‌ته‌وه‌یه.
سه‌لاح عبدولا وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى ویقافى نیشتیمانى له به‌یان نامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 17/10/ 2012 رایگه‌یاندووه لێدوانى یاسین مه‌جید سه‌باره‌ت به سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى مه‌ترسیداره دژى پرۆسه‌ى سیاسى عێراق چونكه بارزانى سمبولى نه‌ته‌وه‌یه‌كه، ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه بارى ئاسایشى عێراق ته‌واو تێكچووه و بونیادى ئابوورى وڵات داڕماوه و ڕێژه‌ى بێكارى له‌ناو گه‌نجان له ئاستێكى ترسناك دایه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ش حكوومه‌تى عێراقى لێى به‌رپرسه.




