لێدوانه‌كه‌ی یاسین مه‌جید سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌رێمی بۆ به‌غدا دواخست

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی کوردستانی رایگەیاند ئەو شاندەی کە بڕیاری بوو سەردانی بەغدا بەکات بڕیاری دا ئەو سەردانە دوا بخات ئه‌وه‌شی بۆ لێدوانەکەی یاسین مەجید کە کەسێکی نزیکە لە نوری مالکی گه‌رانده‌وه.
مەهدی حاجی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی کوردستانی بە(ئاژانسی ئەخباریە)ی راگەیاند:پێش چەند مانگێک پێش ئێستا هەرێمی کوردستان بڕیاری دا شاندێک پێکبهێنیت بۆ سەردانى بەغدا کە پێک هاتبوو لە هەموو لایەنە سیاسیەکان هەرێمی کوردستان بەئۆپۆسۆزیۆن و دەسەڵاتییشەوە.هەروەها کۆبونەوەی نێوان هه‌ردوو سەرۆک کۆمار جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی کەتێیدا تاڵەبانی جه‌ختی لەو کردوە کە دەبێت سەردانی بەغدا بکات.
ناوبراو وتیشی" به‌هۆی ئه‌و لێدوانه‌ی یاسین مه‌جیده‌وه بارودۆخی سیاسی گۆران كاری به‌سه‌ردا هات".




