مقدسى : دیمه‌شق ئاماده‌یه مامه‌ڵه‌یه‌كى ئیجابی له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌ست پێشخه‌ریه‌ك بكات به‌مه‌رجێك سوریا له‌م شه‌ره‌ده‌ربێت

به‌هۆى تێكچوونى بارودۆخى ئاسایشى سوریایه‌وه, سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى حكوومه‌تى ئه‌و وڵاته ئاماده‌ى خۆى ده‌ربڕى بۆ هه‌رداوایه‌ك ڕووبه‌ڕووى وڵاته‌كه‌ى بكرێته‌وه,ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستى ڕزگار بوونى له‌م قه‌یرانه.
"جیهاد مقدسى" وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوریا به كه‌ناڵى bbc Arabic ى راگه‌یاند حكوومه‌تى سوریا ئاماده‌یه به‌شێوه‌یه‌كى ئیجابیه‌وه گوێ له داواكارى و هه‌ر پێشنیارێك بگرێت به‌مه‌رجێك ووڵاته‌كه‌ى له‌م قه‌یرانه ئه‌منیه ڕزگار بكرێت, گوتى " ئێمه له‌كاتێكدا ئه‌م ده‌ست پێشخه‌رییه تازه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م هه‌موولایه‌نه‌كان, داواش له لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین كه ئه‌وانیش پابه‌ندنى ئه‌و بڕیارانه‌بن حكوومه‌تى سوریا وه‌ك ڕێگاچاره‌سه‌ر ده‌یخاته ڕوو".
ئه‌و كه‌ناڵه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌هۆى تێكچوونى ئه‌منیه‌تى سوریا حكوومه‌تى ئه‌و وڵاته تواناى به‌ڕێوه چوونى ئیدارى نه‌ماوه و ده‌یه‌وێت ڕێگایه‌كى تازه بۆ قه‌یرانه‌كان بخاته‌ڕوو .




