ئوسامه نوجێفى داوایه‌كى یاسایى له‌سه‌ر جێگرى سه‌رۆكى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا تۆمار ده‌كات

سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراو له‌ناو لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا به ئاژانسى "بغداد دولیه"ى راگه‌یاند كه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داوایه‌كى یاسایى له دادگاى شارستانى عێراق له‌سه‌ر جێگرى سه‌رۆكى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا تۆمار كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا كه‌مال ساعدى جێگرى سه‌رۆكى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا لێدوانێكى دژى ئوسامه نوجێفى دابوو له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ر دانى نه‌وتى شارى موسڵ, بۆیه ئه‌مرۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داوایه‌كى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه تۆمار كرد.




